سبه‌ى يه‌كێتى وه‌ڵامى پارتى بۆ نهخشهڕێگاكهى تاوتوێده‌كات
سبه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نشتیمانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سبه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نشتیمانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له یادی دامه‌زراندی حزبه‌كه‌یان مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركرداتی كۆده‌بنه‌وه، یه‌كێك له خاڵه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌یان باسكردنی نه‌خشه ریگاكه‌ی یه‌كێتیی و وه‌ڵامه‌كه‌ی پارتییه، چونكه پێشتر نه‌خشه رێگاكه پێشكه‌شی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كرابوو، پارتیش وه‌ڵامی نه‌خشه رێگاكه‌ی داوه‌ته‌وه.