بارزانى: كۆچی دوایی مامۆستا عەزیز محەمەد زۆر خەمباری كردم
لەدەست دانی تێكۆشەرێكی وەك مامۆستا عەزیز محەمەد خەسارەتێكی گەورەیە
K24 – ههولێر:
سهرۆك مهسعود بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان له پهيامێكدا كه به بۆنهى كۆچى دوايى مامۆستا عهزيز محهممهد ئاراستهى كرد، رايگهياند، لەدەست دانی تێكۆشەرێكی وەك مامۆستا عەزیز محەمەد خەسارەتێكی گەورەیە و كۆچكردوو، مرۆڤێكی تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرێكی مەزن و دۆستی نزیكی بارزانیی نەمر بوو. شوێندەستی لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی گەلەكەمان دیارە.
دهقى پهيامهكه:
پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا عەزیز محەمەد
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و سیاسەتمەداری كوردستان مامۆستا عەزیز محەمەد زۆر خەمباری كردم. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری بەڕێزیان و هەڤاڵ و دۆست و ئاشنایانی مامۆستای كۆچكردوو مامۆستا عەزیز محەمەد دەكەم.
مامۆستا عەزیز محەمەد مرۆڤێكی تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرێكی مەزن و دۆستی نزیكی بارزانیی نەمر بوو. شوێندەستی مامۆستا عەزیز محەمەد لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی گەلەكەمان دیارە. دۆستایەتیی و نزیكیی مامۆستا عەزیز محەمەد لەگەڵ بارزانیی نەمر ڕۆڵی هەبووە لە پەیوەندیی باشی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول كە قۆناغێكی گرنگی مێژووی گەلەكەمانە، بە تایبەت ڕێكخستنەوەی سیاسی حزبی شیوعی و پێشمەرگەكانی حزبی شیوعی لە چوارچێوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر و هەروەها بەرگریكردن لە دۆزی ڕەوای كورد لە ئاستی جیهانیدا. لەدەست دانی تێكۆشەرێكی وەك مامۆستا عەزیز محەمەد خەسارەتێكی گەورەیە. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی