مانچێستەر سیتی بەفەرمی بە گرێبەستێکی مێژوویی گۆڵپارێزێکی بردە ریزەکانی
بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ
K24- هەولێر
بێنفیکا بەفەرمی گواستنەوەی ئێدێرسۆن مۆرایسی گۆڵپارێزی یانەی بۆ ریزەکانی مانچێستەر سیتی راگەیاند و ئەم گۆڵپارێزە بڕازیلییە دەبێتە دووەم گرێبسەتی ئەم هاوینەی پیپ گواردیۆلا.
وەکو پێشبینی دەکرا، بێنفیکا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رۆیشتنی ئێدێرسۆنی 23 ساڵانی بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ راگەیاندووە، بەمەش ئەم گۆڵپارێزە بڕازیلییە دەبێتە دووەم گرانبەهاترین گۆڵپارێزی مێژووی تۆپی پێ، کە پێشتر جیانلویجی بوفۆن پێشتر لە 2001 بەرامبەر 53 ملیۆن یۆرۆ پارمای بەجێهێشت و پەیوەندی بە ریزەکانی یۆڤێنتۆسەوە کرد.
ئێدێسرۆن دوای بێرناردۆ سێلڤا دەبێتە دووەم گرێبەستی ئەم هاوینەی مان چێستەر سیتی ئینگلیزی واژووی بکات.
