تەرمی عەزیز محەمەد لە ھەولێر بە خاكسپێردرا
لە زۆربەی قۆناغەكاندا رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە تەبایی و یەكڕیزی لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان
K24 - ھەولێر
لە رێورەسمێكی تایبەتدا لە شاری ھەولێر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی سیاسی و نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و چین و توێژەكانی كوردستان، تەرمی عەزیز محەمەد، سكرتێرى پێشووى حزبى شيوعى عێراق و حزبى شيوعى كوردستان لە گۆڕستانی گردە رەشەی بچووك بەخاكسپێردرا.
بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان لەسەر گۆڕی عەزیز محەمەد، چەند وتەیەكیان پێشكەشكرد و تێیدا ئاماژەیان بە خەبات و تێكۆشانی ئەو كەڵە پیاوەكرد لە مێژووی بزاڤی رزگاری خوازی گەلی كورد، ھەروەھا چەندین ھەڵوێستی نیشتمانی و نەتەوەی عەزیز محەمەدیان لە وێستگە جیاوەزەكانی خەباتی سیاسی خستەڕوو كە لە زۆبەی قۆناغەكانی خەباتی شاخ و شار رۆڵی بەرچاوی ھەبووە، بەتایبەتی لە تەبایی و یەكڕیزی لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان.
دوای ماوەیەك نەخۆشكەوتنی دوێنی 31 حوزەیرانی2107، ھاوڕێ عەزیز محەمەد، سیاسەتمەدار و كەسایەتی ناسراوی كوردستان و عێراق لە ھەولێر كۆچی دوایی كرد.
چه‌ند وێستگه‌يه‌ك له ژيانى عه‌زيز محه‌ممه‌د
عه‌زيز محه‌ممه‌د له گوندى بێركۆتى سه‌ر به شارى هه‌ولێر له باوكێكى جوتيار و دايكێكى خه‌ڵكى كوردستانى باكوور به ناوى سه‌وسه‌ن مه‌حمود، له 1924 له دايكبووه.
له نێوان 1940 – 1941دا په‌يوه‌ندى به كۆمه‌ڵه‌ى هيواوه كردووه‌ته‌وه و دواتر چووه‌ته ناو حزبى شۆڕش.
له 1942 بۆ يه‌كه‌مجار ئاشناى بير‌ى ماركسيى بووه و بووه‌ته ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌ل كه رۆژنامه‌ى بڵێسه‌يان ده‌ركردووه و رۆژنامه‌يه‌كى ماركسيانه بووه.
له 1945 بووه‌ته ئه‌ندامى حزبى شيوعى عێراق و دواتر بووه‌ته به‌رپرسى لقى حزبه‌كه له هه‌ولێر و دواتريش بووه‌ته به‌رپرسى باكوورى حزبى شيوعى و له دواى نافع يونس ئه‌و به‌رپرسيارێتييه‌ى به‌ڕێوه‌بردووه.
له 1947 روويكردووه‌ته به‌غدا و له ماڵێكى چاپخانه‌ى حزبى شيوعيى له‌گه‌ڵ دايكى ژياوه.
له 1948 ده‌ستگيركراوه و له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك ئه‌ندامى ليژنه‌ى مه‌ركه‌زى حزبى شيوعيى ده‌ستگيركراوه و له 1949 مه‌جليسى عورفى عه‌سكه‌رى يه‌كه‌م به سه‌رۆكايه‌تى عه‌بدوڵڵا ره‌فعه‌ت نه‌عسانى سزاى 15 ساڵ زيندانى به‌سه‌ر عه‌زيز محه‌ممه‌دا سه‌پاندووه و هاوكات دووريشى خستووه‌ته‌وه بۆ نوگره سه‌لمان.
له 1953 كاتێك سكرتێرى حزبى شيوعى به‌هادين نورى داواى رووخانى رژێمى پاشايه‌تى و مافى كوردى له جيابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆيى كرد، عه‌زيز محه‌ممه‌د و ژماره‌يه‌ك له هاوڕێيانى نامه‌يه‌كيان ئاراسته‌ى حزب كرد و داوايانكرد، سيستمى پاشايه‌تى پێشبخرێت بۆ سيستمى ديموكراتى له برى رووخاندنى و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك كاديرى ديارى شيوعى ده‌ركران، كه عه‌زيز محه‌ممه‌د و جه‌مال حه‌يده‌رى و نافع يونس بوون و دواتر ئه‌و كه‌سانه كۆبوونه‌وه و گرووپێكى سياسييان درووستكرد و له حزبى شيوعى جيابوونه‌وه تا ئه‌و كاته‌ى به‌هادين نورى ده‌ستگيركرا و حه‌ميد عوسمان بووه‌ته سكرتێرى حزبى شيوعى.
له 1956 كاتێك سه‌لام عادل بووه سكرتێرى شيوعى عه‌زيز محه‌ممه‌د و هاوڕێكانى گه‌ڕانه‌وه ريزى ئه‌و حزبه.
له 14ى ته‌مموزى 1958 عه‌زيز محه‌ممه‌د به هۆى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشه‌وه له زيندان ئازاد كرا.
له 1960 بووه‌ته به‌رپرسى لقى كوردستانى حزبى شيوعى.
له 1964 بووه‌ته سكرتێرى حزبى شيوعى و له كۆنگره‌كانى دووه‌مى حزب 1970، سێيه‌م 1976، چواره‌م 1985 وه‌ك سكرتێرى حزبى شيوعى هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه.
له كۆنگره‌ى پێنجه‌مى حزبى شيوعيدا له 1993 وازى له پۆستى سكرتێرى حزبى شيوعى عێراق هێنا و كرايه سكرتێرى حزبى شيوعى كوردستان.
له دواى راپه‌ڕين، حزبى شيوعى كوردستان به‌شدارى له په‌رله‌مان و كابينه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم كردووه.
دواى رێككه‌وتنى واشنتنى نێوان پارتى و يه‌كێتى، عه‌زيز محه‌ممه‌د وه‌ك كه‌سايه‌تييه‌كى سياسى رۆڵى هه‌بووه له دانووستانى ئاشتى نێوان پارتى و يه‌كێتى و سه‌رپه‌رشتى چه‌ندين كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى و يه‌كێتى كردووه.
عەزیز محەممەد یەكێكە لەو كەسایەتییە شیوعییانەی لە ساڵی 1986 دا لە لایەن حزبی شیوعی سۆڤیەتییەوە (مه‌دالياى لینین)ی پێدەبەخشرێ، هەروەها میدالیای "ئەستێرەی گەشە"ی کیشوەری ئاسیا و ئەفریقای لە ساڵی 2007 لەلایەن رووسیاوە پێبەخشراوە، کە لەدوای نێلسۆن ماندێلا دووەم کەسە ئەو میدالیایە وەردەگرێت.
له هه‌رێمى كوردستانيشدا سه‌رۆك بارزانى له 10ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2015دا "میدالیای بارزانی نەمر"ی پێ بەخشی.
رۆژی چوارشەممە 31ی ئایار، مايۆی 2017 لە ماڵەكەی خۆی لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.