به‌شێك له پاره بلۆككراوه‌كانی عێراق ئازاد ده‌كرێن
K24 - ھەولێر
به‌شێك له پاره بلۆككراوه‌كانی عێراق له‌لای ده‌سته‌ی گشتی رێكخراوی جیهانی چاودێری كه‌شوهه‌وا ئازاد كراوه.
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شوهه‌وای عێراق رایگه‌یاندووه، ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌لای رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری كه‌شوهه‌وا بلۆككرا بوو، قه‌ده‌غه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه و ئێستا عێراق ده‌توانێ مامه‌ڵه به‌و بڕه پاره‌یه بكات، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به بڕی پاره‌كه بكات.
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شوهه‌وای عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ماوه‌ی دوو ساڵه له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه، هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌ده‌ن و ئێستا ره‌زامه‌ندییان وه‌رگرتووه بۆ گێڕانه‌وه‌ی.