به‌ربانگ به‌م پێنج خۆراكه بكه‌وه
له‌گه‌ڵ هاتنى مانگى ره‌مه‌زان، پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى، ئامۆژگارى رۆژووه‌وان ده‌كه‌ن، خۆراكى ته‌ندروست بخۆن، بۆ ئه‌وه‌ى يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ له‌ش و قه‌ره‌بووى ئه‌و ماددانه بكاته‌وه كه له‌كاتى به‌رۆژووبووندا كه‌م ده‌كه‌ن.

K24- هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ هاتنى مانگى ره‌مه‌زان، پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى، ئامۆژگارى رۆژووه‌وان ده‌كه‌ن، خۆراكى ته‌ندروست بخۆن، بۆ ئه‌وه‌ى يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ له‌ش و قه‌ره‌بووى ئه‌و ماددانه بكاته‌وه كه له‌كاتى به‌رۆژووبووندا كه‌م ده‌كه‌ن.
باش‌ترين ئه‌و خۆراكانه‌ش كه بۆ له‌شى مرۆڤ ته‌ندروسته و پێويسته له‌كاتى به‌ربانگدا بخورێن، ده‌كرێت له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه كۆيان بكه‌ينه‌وه:
1-سه‌وزه‌وات: به‌تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئاو وه‌ك(خه‌يار، خاس)، چونكه مرۆڤ له‌كاتى به‌رۆژووبووندا ئاو له‌له‌شى كه‌مده‌كات، بۆيه ئه‌مانه ده‌بنه هۆكارێك قه‌ره‌بووى ئه‌و ئاوه‌ى له‌ش بكه‌نه‌وه.
2-شۆربا: سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ئاوى له‌ش، ئه‌مه سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى به خۆراكى سووكيش داده‌نرێت، و گه‌ده ئازار نادات له‌كاتى هه‌رسكردنيدا.
3-خورما: ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌كانی مه‌گنیسیۆم، كالسیۆم، پۆتاسیۆم و هه‌روه‌ها ڤیتامینه‌كانی B1-B2 يارمه‌تيده‌ره له به‌خشينى وزه بۆ ماسولكه‌كانی له‌ش.
4-ماست: ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ى كالسيۆم و پرۆتين، يه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ى به‌كترياى سوودبه‌خشى تێدايه كه بۆ كۆئه‌ندامى هه‌رس به‌سووده.
5-ميوه: يارمه‌يتده‌ره بۆ رێكخستنى سيسته‌مى له‌ش، به‌تايبه‌تى (شووتى، ئه‌ناناس و پرته‌قاڵ).
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و خۆراكانه‌ى سه‌ره‌وه، خواردنه‌وه‌ى ئاويش، ده‌بێته هۆكارێكى سه‌ره‌كى، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه بڕی ئه‌و ئاوه‌ی كه له‌كاتی رۆژووگرتن، له‌جه‌سته‌دا كه‌مبووه.
سه‌رچاوه: العربية