ھه‌رێمی كوردستان و رووس نه‌فت له‌سەر 5 كێڵگه‌ی نه‌وتی‌ رێككه‌وتن

K24 - ھەولێر

كۆمپانیای رووس نه‌فت بڵاوی دەكاتەوە، بە مەبەستی پەرەپێدانی 5 كێڵگەی نەوتی لە ھەرێمی كوردستان  له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گەیشتوونەتە رێككه‌وتن.

كۆمپانیای رووس نەفت لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، ئاستی هاوكاری و وه‌به‌رهێنانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌پێده‌ده‌ن و له 5 كێڵگه‌ی نه‌وتی نوێیش دەست بەكارده‌كه‌ن.

رووس نەفت، هه‌رێمی كوردستانی به‌ ناوچه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و گرنگی وزه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌سفكردووه‌ و كە له‌و رێگه‌یه‌وه‌ چالاكییه‌كان و ئاستی داهاته‌كانیان زیاد ده‌كه‌ن.

پێشتر رووس نه‌فت و هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتن، كە كۆمپانیای روس نەفت به‌ پاره‌ی پێشه‌كی نه‌وتی كوردستان ده‌كڕێت و بۆ پاڵاوتن ده‌یگوازێته‌وه‌ ئه‌ڵمانیا.