وێستگه‌كانی فرۆشتنی سوته‌مه‌نی ده‌درێتە كه‌رتی تایبه‌ت
K24 - ھەولێر
عێراق ویستگه‌كانی فرۆشتنی به‌نزین و سوته‌مه‌نی و به بازاڕخستنی سوته‌مه‌نی ناوخۆیی ده‌داته كه‌رتی تایبه‌ت.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق، عه‌بدولجه‌بار لعێبی رایگه‌یاندووه، گواستنه‌وه‌ی وێستگه‌كانی فرۆشتنی سوته‌مه‌نی و كه‌رتی بە بازاڕخستنی سوته‌مه‌نی له كه‌رتی حكومیه‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت هه‌نگاوێكی زۆر پێویسته.
لعێبی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، كه فرۆشتنی ویستگه‌كان به یه‌ك گوژمه ناكرێت، به‌ڵكو پله به پله جیبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه وێستگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌و په‌ری بیبازاریدان، چونكه توانای ركابه‌ری وێستگه ئههلیهكانیان نییه و ته‌نانه‌ت خه‌رجیه‌كانی خۆشیان دهرناهێننهوه.