چوار وڵات پەیوەندییان لەگەڵ قەتەر پچراند
بە لەخۆگرتن و پاڵپشتیكردنی گروپ و رێكخراوە تیرۆرستییەكان تۆمەتبارییان كرد
K24 - ھەولێر
سعودیە، ئیمارات، بەحرەین و میسر، سەرجەم پەیوەندییەكانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاند.
ھەریەك لە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، بەحرەین و میسر، تەواوی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاند و بە لەخۆگرتن و پاڵپشتیكردنی گروپ و رێكخراوە تیرۆرستییەكان تۆمەتبارییان كرد.
سعودیە پێیوایە، قەتەر پشتگیری لە ملیشیاكانی نزیك لە ئێران و حووسیەكانی یەمەن دەكات و بەحرەینیش بە ھەوڵدان بۆ رووخاندنی دەسەڵات لە وڵاتەكەی و میسریش بە حەواندنەوەی ئیخوان موسلمین و ئیماراتیش بە پاڵپشتی رێكخراوی داعش و قاعیدە تۆمەتباری دەكەن.
ھەر لەو چوارچێوەیەدا و وەك یەكەم كاردانەوەشدا بەحرەین سەردانی ھاووڵاتیانی بۆ قەتەر قەدەخە كرد.