بەوێنە.. رۆناڵدۆ گاڵتە بە مێسی دەکات
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
k24- هەولێر
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گاڵتە بە لیۆنێل مێسی دەکات.
رۆناڵدۆ دوای ئەوەی لە فیناڵی چامپیۆنزلیگ 4-1 لەگەڵ ریال مەدرید لە یۆڤێنتۆسیان بردەوە و بۆ دووەم وەرز لەسەر یەک بوونە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، لە ئینستاگرام لایکی وێنەیەکی کردووە، تیایدا لیۆنێل مێسی تۆپی زێڕین بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبەخشێت.
رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی 12 گۆڵ بووە گۆڵکاری چامپیۆنزلیگ و ئەم وەرزە دووانەی لالیگا و چامپیۆنزلیگ بەدەستهێنا و لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان 42 گۆڵی کرد، ستیڤن جیراردیش دوای فایناڵی چامپیۆنزلیگ رایگەیاند 'رۆناڵدۆ شایستەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەمساڵە'.
