پاش كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ریاز قه‌ته‌ر وه‌ك پاڵپشتیكاری تیرۆر ناسێنرا
پێده‌چێت ئه‌مریكا به‌شێك بێت له بڕیاری كه‌نارگیركردنی قه‌ته‌ره له لایه‌ن چوار وڵاته عه‌ره‌بییه‌كه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هێشتا سێ هه‌فته به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، له ریازی پایته‌ختی سعوودیه تێنه‌په‌ریوه، به‌ڵام پێده‌چێت یه‌كه‌مین بڕیاری ئه‌و ناوه‌نده دژی قه‌ته‌ر ده‌ركرابێت، چونكه له به‌یاننامه‌ی سێ وڵاته‌كه‌ی كه‌نداو ( سعوودیه، به‌حره‌بن، ئیمارات) و میسر و پێده‌چێت ئه‌وكاته‌ی كه عهبدولفاتاح ئه‌لسیسی له رۆژی كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده جیهانییه‌كه له 21/5/2017 ، له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ده‌ستیان خستبووه سه‌ر تۆپی نه‌خشه‌كه‌ی گۆی زه‌وی ده‌ركردنی بڕیاریكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دژی قه‌ته‌ر له مێشكیاندا گه‌ڵاڵه بووبێ.
ناوه‌نده‌كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره، تۆمه‌ته‌كانی ئه‌و چوار وڵاته‌ش كه داویانه‌ته پاڵ قه‌ته‌ر، پاڵپشتیكردنی تیرۆر‌و هاوكاریكردنی قاعیده و داعش و حوسییه‌كان و ئیخوان موسلمینن، ئه‌وانه‌ی ئه‌مریكا دژیان ده‌جه‌نگێ و به‌شیكیان له لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن كه واشنتن به مه‌ترسی گه‌وره‌یان ده‌زانێت.
ئه‌و چوار وڵاته‌ش له به‌یاننامه‌كانیاندا ئه‌و مه‌ترسیانه‌یان خستووه‌ته روو، هه‌ر بۆیه وه‌ك سزادانی ده‌وحه له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌وه هه‌موو په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا راگرت و ده‌روازه زه‌مینی و ئاسمانی و ده‌ریاییه‌كانیان له روو داخست.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، چیدیكه فڕۆكه‌كانی ئه‌و وڵاتانه له فڕۆكه‌خانه‌كانی قه‌ته‌ر نانیشنه‌وه، گه‌شتیارانی ئه‌و وڵاتانه‌ش روو ناكه‌نه ده‌وحه، چونكه ده‌ڵێن" قه‌ته‌ر ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌ی تێكداوه‌و به رێگه‌ی هه‌وڵه نهێنی و ئاشكراكانی هه‌وڵی تێكدانی یه‌كڕیزیی عه‌ره‌بی و خزمه‌تكردنی ئه‌جێندای ئیران و هاوكاریكردنی میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به تاران ده‌دات.
چوار وڵاته‌كه به‌وه‌نده‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون و رایانگه‌یاندووه" قه‌ته‌ر به‌هۆی میدیا زهبهلاحهكانییهوه بانگه‌شه بۆ فیكری قاعیده و داعش ده‌كات و ئاسایشی نیشیمانی سعوودیه و به‌حره‌ینی خستووه‌ته مه‌ترسیییه‌وه.
ته‌نانه‌ت میسر، قه‌ته‌ری به ده‌ست هه‌بوون له تهقیننهوهكانی ناوچه‌ی سینای وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تباركردووه، ئیماراتیش هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وحه‌ی، به هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له رێككه‌وتنه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو ناو ده‌بات.
كه‌وایه تۆمه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان هاوكاری و پاڵپشتی گرووپه جیهادییه توندڕه‌وه‌كان و ئه‌وانه‌ن ئه‌جێندای ئێران له ناوچه‌كه‌دا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌و ئه‌جێندایه‌ی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت زۆرترین هاوپه‌یمان له ئاستی جیهان بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بخاته به‌ره‌ی خۆیه‌وه و سعوودیه‌ی نه‌یاری سه‌رسه‌ختی ئێرانیش، ملیاره‌ها دۆلاری بۆ به‌رگرتن به‌و پاوانخوازییه خستووه‌ته پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ واشتن.
ئه‌و ناوه‌نده جیهانییه‌ی له ریاز بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كۆتاییه‌كانی مانگی رابردوو كرایه‌وه، له‌وه ده‌چێت ده‌ست له دۆسته‌كانی دوێنێشی نه‌پارێزێت، چونكه قه‌ته‌ر به هاوپه‌یمانی رۆژئاوا و "كوڕه نازداره‌كه‌ی" ناو ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو ئه‌ژمار ده‌كرا.
قه‌ته‌ر به‌و بڕیارانه‌ی كه هێشتا زۆری ماوه كاریگه‌رییه نیگه‌تیڤه‌كانی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و ناوچه‌كه ده‌ربكه‌وێت، زۆر نیگه‌ران بووه، تۆمه‌ته‌كانی چوار وڵاته‌كه به بێ پاساو له قه‌ڵه‌م ده‌دات و ره‌تیانده‌كاته‌وه.
له واشنتنیشه‌وه ریكس تیلرسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، داوای له واتانی كه‌نداو كرد، یه‌كڕیزییان بپارێزن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان به دانیشتن و گفتوگۆ بده‌ن.
ئێستا بازنه‌ی ئه‌و ئابڵۆقه دیپلۆماسییه زۆر گه‌وره نییه، چونكه له ئاستی جیهاندا ته‌نها چوار وڵات ئه‌و بۆچوونه‌یان له‌سه‌ر قه‌ته‌ر بۆ درووست بووه، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه بۆ ده‌وحه زۆر گرنگن، چونكه سه‌دان پرس و پرۆژه و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابوورییان له نێواندایه.
سعوودیه ته‌نها وڵاته له رووی زه‌مینییه‌وه سنووری له‌گه‌ڵ سعوودیه‌دا هه‌یه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و ده‌روازه داخستنه ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ونی قه‌ته‌ر بۆ مۆندیالی ساڵی " 2022 "ـیش داده‌نێت، چونكه زۆربه‌ی كاڵا‌و كه‌ره‌سته پێویسته‌كانی پرۆژه گه‌وره وه‌رزشیی و ژێرخانییهكانی له‌و سنووره زه‌مینییه‌وه پێده‌گه‌یشت.
له رووی بازرگانی و ئابووریشه‌وه سعوودیه و ئیمارات و به‌حره‌ین، سه‌رچاوه‌ی گرنگی بواری خۆراك و ئاژه‌ڵیی و سوته‌مه‌نی و كانزاكانن بۆ قه‌ته‌ر، زیانی ساڵانه‌ی ئه‌و بوارانه به ملیاره‌ها دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی چوار وڵاته‌كه، ده‌ستوه‌ردان له كاروبار و سه‌روه‌ری وڵاته‌كانیان له لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه هیچ سه‌بر و ئارامییه‌كی بۆ نه‌هێشتبوونه‌وه، چونكه قه‌ته‌ر باوه‌شی بۆ ئه‌و توندڕه‌وانه‌ش كردبووه‌وه كه به پێی یاسا فه‌رمانی دادگایی كردنیان بۆ ده‌رچوو بوو.
له به‌یانی ئه‌مرۆوه قه‌ته‌ر كهنارگیركراوهو چوار وڵاته‌كه جگه له داخستنی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كانی خۆیان، داوایان له قه‌ته‌ر كردووه، ده‌رگای نوێنهرایهتییهكانیشی له خاكی ئه‌واندا دابخات، ده‌نگی فڕۆكه‌كانی سعوودیه و قه‌ته‌ر و به‌حره‌ین و میسریش له ئاسمانی ده‌وحه‌دا نابیسترێن، به‌ڵام هێشتا ده‌نگی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ش به‌رزنه‌بووه‌ته‌وه، دیارنییه ئابڵۆقهكه چه‌نده درێژه ده‌كێشێت، ئایا سزاكان توندتر ده‌بن، یان له لوتكه‌یه‌كی عه‌ره‌بی و ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو، یان به میانگیریی وڵاتێكی زلهێز دانووستانی چاره‌سه‌ریی ده‌ست پێده‌كات.
به‌ڵام كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان به‌سه‌ر ده‌وحه‌دا، هه‌ر وا كارێكی ئاسان نییه، چونكه به فه‌رمی به پاڵپشتیكردن و هاوكاریكردنی تیرۆر له ناوچه‌كه تۆمه‌تباریان كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بسه‌لمێت، پیویستی به بڕیاری دیكه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه. چونكه ئێرانیش هه‌مان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دلااوهته پاڵ، بۆیه چووه‌ته به‌ره‌ی نه‌یاری رۆژئاوا‌و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.