قاسم سوله‌یمانی و پشتگوێخستنی 4 مه‌رجه‌كه هۆكاری بڕیاری چوار وڵاته‌كه‌یه له دژی قه‌ته‌ر
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی ئیسرائیل ورده‌كاری نه‌بیستراو له‌سه‌ر ره‌وشی كه‌نداو ئاشكرا ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "دیبكا" سه‌ر به هه‌واڵگری ئیسرائیلی راپۆرتێكی له‌باره‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی سعوودیه و ئیمارات و به‌حره‌ین و میسر له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه
پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی ئیسرائیل باسی ئه‌و نهێنیانه ده‌كات و به هۆكاری زیادبوونی له ناكاوی گرژییه‌كان و وه‌رگرتنی بڕیار دژی ده‌وحه ی ناوبردووه.
پێگه‌كه‌ی هه‌واڵگری ئیسرائیل روونیكردووه‌ته‌وه كه " نهێنی سه‌ره‌كی وه‌رگرتنی ئه‌و بڕیاره توندانه دژی قه‌ته‌ر ئه‌وه بووه كه ده‌وحه هاوشانی ئیران هه‌ڵوێستی نوواندووه بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ریاز له بار به‌رێت".
پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه له سه‌رچاوه‌كانییه‌وه كه ناوی نه‌هێناون رایگه‌یاندووه" یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و بومه‌له‌رزه دیپلۆماسییه‌ی كه‌نداوی گرتووه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندی به سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بدولڕه‌حمان را‌شد ئالسانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر بۆ تاران هه‌یه، كه هه‌فته‌یه‌ك پێش سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سعوودیه له ئه‌نجامی دابوو".

به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌و سه‌ردانه‌دا، دیدارێكی نهێنی له نێوان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر و قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئێران له عێراق و سووریا ئه‌نجامدراوه.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "دیبكا" ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه له‌و دیداره نهێنییه‌دا باسی پلانێك كراوه تا رێگه له هه‌ر هه‌وڵێكی ئه‌مریكا بۆ درووستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌ك دژی ئێران له ناوچه‌كه‌دا بگرێت.
هه‌ر بۆیه پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له سعوودیه، ناكۆكییه‌كانی نێوانیان به ئاشكرا ته‌قیییه‌وه، چونكه قسه‌كانی شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی، میری قه‌ته‌ر دزه‌یكرده میدیاكان، كاتێك باسی سه‌نگ و كاریگه‌ری ئێرانی له ناوچه‌كه‌دا ده‌كرد. هه‌ر چه‌ند قه‌ته‌ر زۆر هه‌وڵیدا بڵێت ئه‌و زانیاریانه شێوێنراوه‌و قسه‌ی میر نییه و به‌هۆی هاككردنی ئاژانسی هه‌واڵی قه‌ته‌ریی "قنا" زانیارییه‌كان گۆڕدراون، به‌ڵام دواتر سه‌لمێنرا ئه‌و لێدوانانه هه‌ڵوێستی میر ته‌میمه به‌رامبه‌ر ئێران.
سه‌رچاوه‌كانی پێگه ئه‌لیكترۆنییه ئیسرائیلییه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه" شا سه‌لمانی كووڕی عه‌بدولعه‌زیز پاشای سعوودیه و شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئالنهیان، سه‌رۆكی ئیمارات و عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆككۆماری میسر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه‌و بڕیاریانداوه ده‌وحه له‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ئاگاداربكه‌نه‌وه و په‌یامێكی توند بۆ میری قه‌ته‌ر بنێرن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌كه‌ی هه‌واڵگری ئیسرائیل، له‌و په‌یامه تونده‌دا چوار مه‌رج خراوه‌ته به‌رده‌می میری قه‌ته‌ر و پێیان راگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێیان نه‌كات دووچاری سزای تووندی ده‌كه‌نه‌وه.
مه‌رجه‌كانی ئه‌و وڵاتانه ئه‌م چواره بوون.
1 - قه‌ته‌ر سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران بپچرێنێ.
2 - هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رێككه‌وتنه‌كانی نێوان ده‌وحه و تاران به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به عێراق و سووریا و لیبیاوه هه‌یه.
3 - راگرتنی هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه‌ی ده‌یداته گرووپی ئیخوان موسلمین و ده‌ستبه‌جێ ده‌ركردنی ئه‌ندامه‌كانیان له قه‌ته‌ر.
4 - پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان قه‌ته‌ر و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و رێگه‌گرتن فشارخستنه سه‌ر به‌رپرسه‌كانیان.
پێگه عیبرییه‌كه ئاشكرای كردووه كه هه‌فته‌ی رابردوو " شای سعوودیه داوای له عه‌بدولفه‌تاح سیسی كردووه فشاربخاته سه‌ر سه‌رۆكی مه‌كته‌بی جێبه‌جێكردنی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و رێگه‌ی نه‌دات به قاهیره‌دا هاتووچۆ بكات و له كه‌رتی غه‌ززه‌وه بێته پایته‌ختی میسر و له‌وێشه‌وه بێته قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و له ده‌وحه نیشه‌جێ ببن".
دیبكا له سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانییه‌وه زانیوویه‌تی" پرۆسه‌ی گه‌مارۆدانی قه‌ته‌ر ته‌نها ئه‌م خوله نییه و له داهاتوودا هه‌نگاوی زیاتر بۆ ته‌سلیمبوونی ده‌وحه به مه‌رجه‌كانی ئه‌و وڵاتانه ده‌گیرێته‌به‌ر".
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كه باسی ئه‌وه‌یشی كردووه كه دۆخه‌كه تا ئاستی پرۆسه‌ی سه‌ربازی سنووردار و بۆردوومانكردنی چه‌ند پێگه‌یه‌كی قه‌ته‌ریی سه‌رده‌كێشێت و تا ئێستا ئه‌و پێشنیاره یه‌كێكه له كارته‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاندووه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش به دوور نه‌زانراوه كه ئاژانسه نهێنییه‌كانی سعوودیه ومیسر و ئیمارات سه‌ركه‌وتووبن له دارشتنی پلانی كوده‌تایه‌كی نوێ دژی فه‌رمانڕه‌وایی ئالسانی له قه‌ته‌ر".