ليبرمان: ئێستا باش‌ترين ده‌رفه‌ته بۆ هه‌ماهه‌نگى نێوان ئيسرائيل و وڵاتانى نه‌يارى قه‌ته‌ر
پێنج هۆكار هه‌ن واده‌كه‌ن قه‌يرانى وڵاتانى كه‌نداو له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر بۆ ئيسرائيل گرنگ بێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى ئيسرائيل، ئه‌فيغدور ليبرمان رايگه‌ياند، بڕيارى ژماره‌يه‌ك وڵاتى عه‌ره‌بى بۆ پچڕانى په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر باش‌ترين ده‌رفه‌ته بۆ يه‌كخستنى هه‌وڵه‌كانيان له‌گه‌ڵ ئيسرائيل.
ليبرمان گوتى: ته‌نانه‌ت وڵاتانى عه‌ره‌بيش گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ى ئيسرائيل مه‌ترسى نييه له‌سه‌ريان به‌ڵكو تيرۆر مه‌ترسييه سه‌ره‌كييه‌كه‌يه و ئه‌وه‌ش باش‌ترين ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى ئيسرائيل بن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئيسرائيل ده‌ستى هاوكارى بۆ ئه‌و وڵاتانه درێژده‌كات كه په‌يوه‌ندييان به قه‌ته‌ره‌وه پچڕاندووه.
رۆژنامه‌ى جيرۆزاليم پۆست، له وتارێكدا نووسيويه‌تى: پێنج هۆكار هه‌ن واده‌كه‌ن قه‌يرانى وڵاتانى كه‌نداو له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر بۆ ئيسرائيل گرنگ بێت، ئه‌وانيش:
يه‌كه‌م: ئه‌و قه‌يرانه زيان به حه‌ماس ده‌گه‌يه‌نێت.
دووه‌م: رێگه بۆ نزيكبوونه‌وه‌ى زياترى ئيرائيل و سعوديه و وڵاتانى كه‌نداو و ميسر خۆشده‌كات.
سێيه‌م: ئه‌و قه‌يرانه هه‌ژموونى ئه‌مريكا له ناوچه‌كه ده‌چه‌سپێنێت.
چواره‌م: شه‌رعيه‌ت له تيرۆر داده‌ماڵێت.
پێنجه‌م: ئه‌و قه‌يرانه پێگه‌ى ئيسرائيل له ناوچه‌كه پته‌وتر و به‌هێزتر ده‌كات.