كونسوڵى گشتى ئه‌ڵمانيا له هه‌رێم: پشتيوانى ئه‌ڵمانيا بۆ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
جۆری ھاوكارییەكانیش ھەمەچەشن دەبن.
K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەرێمی كوردستان تایبەت بە كوردستان24 رايگه‌ياند، لە قۆناغی دوای داعش‌یش ھاوكارییەكانمان بۆ ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و جۆری ھاوكارییەكانیش ھەمەچەشن دەبن.
مارك ئایكهۆرن، كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هه‌ولێر لە بارەی پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی و ھەڵوێستی وڵاتەكەی گوتی: ئەوە خەڵكی هه‌رێمى كوردستانن بڕیار دەدەن و ھەر بڕیارێكیش ئاشتیانە بێ ئەڵمانیا رێزی لێدەگرێت.