داوا دهكرێت سهركردايهتى سياسى كورد دژى ههوڵهكانى حهشدى شهعبى له خورماتوو بێته دهنگ
ساڵێك بەسەر رێككەوتنی ئەمنی ھێزەكانی پێشمەرگە و چەكدارانی حەشدی شەعبی بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی ئەمنی لە قەزای خورماتوو تێدەپەڕێت
K24 – ههولێر:
ساڵێك بەسەر رێككەوتنی ئەمنی ھێزەكانی پێشمەرگە و چەكدارانی حەشدی شەعبی بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی ئەمنی لە قەزای خورماتوو تێدەپەڕێت، كەچی تا ئێستا بەشێكی زۆری خاڵەكانی لێ جێبەجێنەكراون.
ئەندامێكی كوردی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش بوونی ھەر ھێزێكی چەكدار لە خورماتوو بەمەترسی بۆ سەر ئایندەی شارەكە دەزانێت و دەڵێت: پێویستە سەركردایەتی كورد لەسەر ھەنگاوەكانی حەشدی شەعبی لە قەزای خورماتوو بێتەدەنگ.