سوپا ده‌يه‌وێت له هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه گه‌مارۆى گه‌ڕه‌كى مووسڵى كۆن بدات
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ده‌ڵێن: داعش لاواز بووه له كۆتا رۆژه‌كانی ته‌مه‌نییه‌تی.
K24 – هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رۆژئاوای موسڵ، هێزه‌كانی عێراق هه‌وڵده‌ده‌ن له هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه گه‌مارۆی ناوچه‌ی مووسڵی كۆن بده‌ن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا چه‌كدارانی داعش هێشتا ده‌یانه‌وێت به‌رگری بكه‌ن و هه‌ندێ ناوچه ئاڵاكه‌یان هه‌ر ده‌شه‌كێته‌وه، به‌ڵام فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ده‌ڵێن: داعش لاواز بووه له كۆتا رۆژه‌كانی ته‌مه‌نییه‌تی.
له لايه‌كى ديكه‌وه، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه له سه‌دا 95ـى ئاواره‌كان بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان له رۆژهه‌ڵات و باشووری مووسڵ گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه گرنگه دووباره سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هانی ئاواره‌كان بدرێت بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان.