پوتین به جوانییهكهیدا هه‌ڵده‌ڵێ و تره‌مپ داوایكردووه به خۆڕایی له هوتێلهكانیدا نیشته‌جێ بێت
پێشكه‌شكارێكی ئه‌مریكی سه‌رنجی سه‌رۆكی رووسیا بۆ جوانییه‌كه‌ی راده‌كێشێت
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادێمیر پوتین سه‌رۆكی رووسیا، نه‌یتوانی سه‌رسامیی خۆی به یه‌كێك له بێژه‌ره جوانه‌كانی میدیای ئه‌مریكی بشارێته‌وه، ئه‌و بێژه‌ره‌ی پێشكه‌شكاری پرۆگرامی سیاسییه له كه‌ناڵی NBC ئه‌مریكی و ناوی "میگن كیلی" یه و دیدارهكهیشی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پوتین له میدیای ئه‌مریكی به "ده‌گمه‌ن" ناوبرا، چونكه سه‌رۆكی رووسیا زۆر كه‌م دیداری ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌نجام ده‌دات.
میگن، دوو جار له په‌راوێزی لوتكه‌ی سانت پیته‌رسبۆرگ سه‌رۆكی رووسیای بینیووه. پێش رۆژێك له دیداره تهلهڤیزیۆنییهكهش چاوی به پوتین كه‌وتبوو.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستانیش ده‌رده‌كه‌وێت، پوتین به سه‌رنجه‌وه له روخساری كیلی ده‌ڕوانێت، دواتر وه‌رگێڕه‌كه‌ی هاوكاری قسه‌كانی بۆ ده‌گوازێته‌وه‌و ده‌ڵێت" سه‌رۆك ناتوانێت قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكات"، له‌و كاته‌دا میگن هه‌ندێك ده‌شڵه‌ژێت و ده‌پرسێت" كه‌ی ناتوانێت قسه‌م له‌گه‌ڵ بكات؟ ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ؟".
وهرگێڕهكه وه‌ڵامی پێشكه‌شكاره‌كه ده‌داته‌وه‌و قسه‌كانی پوتینی پێده‌ڵێت " ته‌ماشای خۆت بكه.. تۆ زۆر جوان و قه‌شه‌نگیت".
له وه‌ڵامدا كیلی ده‌ڵێت" رێگه‌ی تایبه‌تی له به‌رده‌مم هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گوێم لێی بێت".
به‌ڵام گرته ڤیدیۆییه‌كه له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی له یوتیوب ته‌ماشاكراوه، ره‌خنه‌یشی لێگیراوه، چونكه ئه‌و جل و به‌رگه ره‌شه نیمچه رووته به تایبه‌تی كه به‌شی سه‌ره‌وه‌ی نێوان رانی ده‌ركه‌وتووه، له‌به‌ركردنی بۆ دیداری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره كه سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستانیش دانیشتووه به گونجاو نه‌زانراوه.
ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ی كۆمێنتی نووسیووه، جل و به‌رگه‌كه‌ی كیلی به جل و به‌رگی ناودارترین له‌شفرۆشی ناو سینه‌مای ئه‌مریكی ناوبردووه كه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی "جۆلیا رۆبه‌رتس له فیلمی Pretty Woman رۆڵه‌كه‌ی بینیووه.

رۆژنامه‌ی Express بریتانی به وردی سه‌رنجی دیداره تهلهڤیزیۆنییهكهی پوتین و كیلی داوه‌و نووسیوویه‌تی" له كاتی دیداره‌كه‌شدا پوتین هه‌ر چاوی له‌سه‌ری بووه‌و ده‌ستی له سه‌رنجدان و ته‌ماشاكردنی كیلی و ستایشكردنی هه‌ڵنه‌گرتووه.
هه‌ر بۆیه له وه‌ڵامی پرسیارێكی كیلی دا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆكی رووسیا و مایكل فلین، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا كه تره‌مپ به‌هۆی گوومانی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووسیا دووریخسته‌وه، پوتین به پێشكه‌شكاره‌كه ده‌ڵێت " من و تۆ" من و تۆ په‌یوه‌ندیی تاكه‌كه‌سیمان زیاتره تا په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ به ڕێز "فلین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " من و تۆ دوێنێ یه‌كتریمان بینی، من و تۆ به درێژایی ئه‌مڕۆ كارمان كرد، ئێستاش جارێكی دیكه چاومان به یه‌كتری كه‌وته‌وه".
كیلی ته‌مه‌ن 46 ساڵان، به یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین پێشكه‌شكاری به‌رنامه سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا داده‌نرێت، كاری بۆ تۆڕی Fox ده‌كرد پێش ئه‌وه‌ی بچێته كه‌ناڵی NBC و چه‌ندین كتێبی له‌باره‌ی ئه‌زموونی كاری میدیایی خۆی هه‌یه و باسی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی تێدایه كه رووبه‌ڕووی وروژاندنی سێكسی بووه‌ته‌وه له كاره‌كه‌یدا و به‌رتیلیشیان خستووه‌ته به‌رده‌ستی و هه‌وڵی بێده‌نگ كردنیان داوه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رنجڕاكێشی بۆ كیلی هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی به خۆڕایی له هوتێله‌كانی ئه‌ودا نیشته‌جێ ببێت تا به شێوه‌یه‌كی ئیجابی رووماڵی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی بۆ بكات.
دیدارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی نێوان كیلی و تره‌مپ ناوبانگێكی زیاتری بۆ میگن په‌یداكرد كاتێك پرسی " تۆ خانمانت به قه‌ڵه‌وه‌كان و به‌رازه‌كان ناوبردووه" به‌ڵام تره‌مپ نكۆڵی له‌و قسه‌یه كرد‌و گووتی" من رێزی ئافره‌تان ده‌گرم".