عمران به ناو و شێوازێكی نوێ ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
ئه‌و منداڵه‌ی زۆر كه‌س بۆ برین و رووخساره له خوێندا سووربووهكهی گریان، باوكی ره‌تیده‌كاته‌وه فڕۆكه‌ی سووری له‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یان ده‌نگی هاتبێت
K24 - هه‌ولێر:
دوای ساڵێك له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی پاش ئه‌وه‌ی له خوێنی خۆی خۆیدا سوور ببوو، وێنه‌یه‌كی نوێی "عمران ده‌قنیش" ئه‌و منداڵه سوورییه‌ی له ماڵه‌كه‌یدا به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د بریندار ببوو، بووه هه‌واڵی میدیاكانی جیهان، بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌و وێنه‌یه‌دا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌ندروستی عمران زۆر باشه و ئێستا له شاری حه‌له‌بی سووریا ده‌ژی كه كه‌وتووه‌ته‌وه ده‌ست هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی سووریا.
دوای پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له حه‌له‌ب، بڵاوكرایه‌وه كه خێزانه‌كه‌ی ده‌قنیش، رۆیشتوونه‌ته ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی رژێمی سووریی، به‌ڵام له‌و كاته به دواوه تا ئێستا، هیچ هه‌واڵێكیان نه‌بوو".
كنانه عه‌لوش، بێژه‌ری ته‌له‌ڤیزیۆنێكی سه‌ر به حكومه‌تی سووریا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیه‌وه وێنه‌ی عمرانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌ی وێنه‌ی سێڵفی خۆی له‌گه‌ڵ ته‌رمی ئه‌ندامانی ئۆپۆزیسیۆنی بڵاوكردبووه‌وه.
له گرته‌یه‌كی كورتی ڤیدیۆییدا كه ئه‌و بێژه‌ره بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و به‌شێكه له دیدارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی، باوكی عمران به بێژه‌ره‌كه ده‌ڵێت " من پێش بۆردوومانه‌كه ده‌نگی فڕۆكه‌م له‌سه‌ر ئاسمانی ماڵه‌كه‌م نه‌بیستووه، پێشنیار و ده‌ستپێشخه‌ری زۆرم بۆ جێهێشتنی سووریا له لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه پێگه‌یشت تا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات شكۆی هێزه چه‌كداره‌كانی سووریا(هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د) بشكێنم"، بۆیه ناو و شێوازی پرچی كوڕه‌كه‌ی گۆڕیوه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت " ئۆپۆزیسیۆن ده‌یانترسێنن و بۆیه‌ش وای له كوڕه‌كه‌ی كردووه تا كه‌س نهیڕفێنێت".
له‌و دیداره‌دا دیارنییه كه ئه‌و خێزانه ناچاركراون ئه‌و ڤیدیۆیه تۆماربكه‌ن یان نا، به‌ڵام له رابردوودا رژێمی سووریی په‌نای بۆ كاری له‌و شێوه‌یه بردووه و به‌ڵێنی زۆری به‌و كهسانهداوه كه له رژێمه‌كه‌ی جیابوونه‌ته‌وه یان سڤیل و بێ ده‌ره‌تانه‌كان كه هاوكارییان بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو باسی تاوانه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن بكه‌ن".

ئه‌م وێنه‌یه‌ی عمران مانگی ئابی ساڵی رابردوو بڵاوكرابووه‌وه كاتێك به‌و ره‌وشه خراپه‌وه له ناو ئهمبۆڵانسدا بوو، ئه‌و به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی ئه‌سه‌د بریندار ببوو، وێنه‌كه ره‌وشی خراپی سڤیله ئابڵۆقهدراوهكانی حه‌له‌بی بۆ جیهان باشتر روونكرده‌وه، ته‌نانه‌ت برایه‌كی عمران به‌هۆی هه‌مان بۆردوومانه‌وه پاشتر گیانی له ده‌ست دابوو.