به‌رپرسانى ئه‌مريكا: ناكرێت هه‌موو دهرگايهك به رووى قه‌ته‌ردا دابخرێت
ئيداره‌ى ئه‌مريكا نێردهيهك ره‌وانه‌ى كه‌نداو ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز له زارى به‌رپرسانى پێشوو و ئێستاى ئيداره‌ى ئه‌مريكاوه بڵاويكرده‌وه، كه به هۆى بڕياره به په‌له‌كه‌ى سعووديه و ئيمارات و ميسر و بهحرهينهوه له دژى قه‌ته‌ر شۆك بوونه.
ئه‌و به‌رپرسانه رايانگه‌ياندووه، ناكرێت وڵاتێكى بچووكى كه‌نداو دابڕبكرێت و ده‌رگاى به‌سه‌ردا داخرێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئيداره‌ى ئه‌مريكا نێردهيهك ره‌وانه‌ى كه‌نداو ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌نجوومه‌نى هاريكارى كه‌نداو كۆببێته‌وه.
ناوچه‌ى كه‌نداو رووبه‌ڕووى قه‌يرانێكى نوێى سياسيى بووه‌ته‌وه، به تايبه‌تى دواى سه‌ردانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا بۆ سعوودييه و دامه‌زراندنى ناوه‌ندێكى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بير‌ى توندڕه‌وى ناكۆكييه‌كانى نێوان سعووديه و قه‌ته‌ر له باره‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ى دووه‌ميان سه‌باره‌ت به ئێران په‌لى كێشا بۆ بايكۆت و گه‌مارۆدان و سه‌پاندنى سزاى سياسى و ئابوورى به‌سه‌ر قه‌ته‌ردا و له به‌رامبه‌ريشدا تا ئێستا قه‌ته‌ر به هێمنى نيگه‌رانى له‌و بڕياره‌ى هاوبه‌شه عه‌ره‌بييه‌كانى له سعووديه و ئيمارات و ميسر و به‌حره‌ين ده‌ربڕيوه.
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، ده‌وڵه‌تى ئێران ده‌مێك ساڵه هه‌وڵى درووستكردنى سێگۆشەیەكی عەرەبی لەدژی بەرەی سعودییەكان ده‌دا و ئێستاش باش‌ترين ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى ئێران هه‌نگاوى خێرا بۆ درووستكردنى ئه‌و سێگۆشهيه بدات.
گومانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان قه‌ته‌ر و ئێران به ئاستێك گه‌یشتووه، ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر بپچڕێنن، ميسریش كه یه‌كێكه له‌و پێنج وڵاتانه، ته‌نیا ماوه‌ی 48 كاتژمێری بۆ باڵیۆز و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی قه‌ته‌ر له قاهیره دیاری كردووه، بۆئه‌وه‌ی به‌ره‌و وڵاته‌كه‌یان بگه‌ڕێنه‌وه. شرۆڤه‌كارێكی ئێرانیش ده‌ڵێت، قه‌ته‌ر هه‌ستی به‌وه كردووه، كه ئیتر نابێت ملكه‌چی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی سعودیه بێت.