وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر: هيچ خۆسهپاندێك قبووڵ ناكه‌ين
ئه‌و جۆره سياسه‌تانه كاريگه‌رى نه‌كه‌نه سه‌ر ره‌وشى ژيانى هاووڵاتيانى قه‌ته‌ر
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر شێخ محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئالسانى رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى هيچ جۆره خۆسهپاندێك قبووڵ ناكات و ئه‌و رێككارانه‌ى هه‌ندێك وڵاتى كه‌نداو له دژى قه‌ته‌ر گرتوويانهته به‌ر كاريگه‌رى له‌سه‌ر ره‌وشى ژيانى ئاسايى هاووڵاتيان درووست ناكات.
ناوبراو گوتيشى: قه‌ته‌ر به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانى رابردووى ستراتيژێكى نيشتيمانى داڕشتووه، كه ئه‌و جۆره سياسه‌تانه كاريگه‌رى نه‌كه‌نه سه‌ر ره‌وشى ژيانى هاووڵاتيانى قه‌ته‌ر و پڕۆژه‌كانى و داهاتووى وڵات.
گوتيشى: ئه‌م بارگرژييهى روويداوه و دژى قه‌ته‌ر هاتووه‌ته ئاراوه پێشتر كارى بۆ كراوه و هه‌وڵى زۆر دراوه بۆ ئه‌وه‌ى سوكايه‌تى به سيمبوڵهكانى قه‌ته‌ره‌وه بكرێت، به‌ڵام قه‌ته‌ر به حيكمه‌ته‌وه مامه‌ڵه‌ى كرد و نه‌يويست كێشه‌كان ئاڵۆز بكات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ميرى قه‌ته‌ر شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئالسانى، بڕياريدا وتاره‌كه‌ى كه بڕيار بوو دوێنێ پێشكه‌شى بكات دوا بخات بۆ ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕێى هه‌وڵه‌كانى ميرى كوه‌يت بكات له پێناو به‌ديهێنانى ئاشتى و ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان.
سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر و ئه‌مريكا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر رايگه‌ياند، ده‌وحه له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى ستراتيژيانه په‌يوه‌ندييه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ئه‌مريكاييه‌كان بنياتناوه و ئه‌و په‌يوه‌ندييانه به هه‌وڵى چه‌ند لايه‌نێك بۆ شێواندنى وێناى قه‌ته‌ر تێكناچن.