حكوومەتی عێراق: سەركەوتنی یەكجارەكی رادەگەیەنین
"كەمتر لە 10% شارەكە لە بندەستی داعش ماوە"
K24 - ھەولێر
لە چەند رۆژی رابردوودا شەڕی رۆژئاوای مووسڵ بۆ وەدەرنانی داعش سەختربووە، بە گوتەی بەشێك لە فەرماندە سەربازییەكان داعش لە مووسڵ لە تەمەنی كۆتاییدایە، لای خۆشییەوە سەعد حەدیسی وتەبێژی حكوومەتی عێراق دەڵێ، كەمتر لە 10% شارەكە لە بندەستی داعش ماوە و لە چەند رۆژی داھاتوودا سەركەوتنی كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی مووسڵ رادەگەیەنین.