"میری قه‌ته‌ر له لایه‌ن هێزێكی سوپای پاسدارانه‌وه ده‌پارێزرێت"
"ئه‌ندامانی ئه‌و هێزه له كۆشكی میری قه‌ته‌ر له ده‌وحه به جل و به‌رگی سه‌ربازی قه‌ته‌ره‌وه بینراون"
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میسری ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه رایانگه‌یاند" هێزێكی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له ناو كۆشكه‌كه‌یدا، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی میری قه‌ته‌ر ده‌پارێزن".
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان گوتووه " ئه‌و هێزه‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانی، به ناوی راهێنانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته قه‌ته‌ر به‌ڵام ئه‌ركیان پاراستنی شێخ ته‌میمه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان گوتووه" ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانی كه له كۆشكی میری قه‌ته‌ردان، بینراون و بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێنه‌وه، جل و به‌رگی سه‌ربازی سوپای قه‌ته‌ریان له‌به‌ركردووه".
ئه‌م هه‌واڵانه له كاتێكدایه، رۆژی دوو شه‌ممه چوار وڵاتی عه‌ره‌بی ( سعوودیه، ئیمارات، به‌حره‌ین، میسر) هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا پچڕاند و له به‌یاننامه‌كانیاندا قه‌ته‌ریان به پاڵپشتیكردنی تیرۆر و بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران تۆمه‌تباركردبوو.