توركیا به بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی پاڵپشتی قه‌ته‌ڕ ده‌كات
پێشبینی ده‌كرێت په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆببێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا و پارتی ئۆپۆزیسیۆنی توركیا پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن، په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته به خێرایی كۆببێته‌وه و بڕیارێك له باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی توركیا بدات له قه‌ته‌ڕ.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی توركیا وه‌ك پاڵپشتیكردنێكه بۆ قه‌ته‌ڕ، كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، له‌سه‌ر ئاسته‌كانی ئابووری و سیاسی كهنارگیركراوه.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه، میسر، ئیمارات و به‌حره‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانییان به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ پچڕاندووه و ته‌واوه‌ی سنووره ئاسمانی و ئاوییهكانییان به رووی ئه‌و وڵاته داخستووه، هاوكات قه‌ته‌ڕ به هاوكاریكردنی گرووپه توندڕه‌وه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، هه‌رچی به‌رپرسانی باڵای قه‌ته‌ڕه، ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و گرژی و ئالۆزییانه‌ی نێوان ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه، به گه‌وره‌ترین دابه‌شبوون داده‌نرێت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو.
سه‌رچاوه: هاف پۆست