هاوسۆزی ده‌ربڕینی بۆ قه‌ته‌ڕ 15 ساڵ به‌ندكردنی به‌دواوه‌یه
ئیمارات هۆشداری ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
حه‌مه‌د سه‌یف شامسی، داواكاری گشتی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، هۆشداری ده‌داته هاووڵاتییان له نیشاندانی هاوسۆزی بۆ قه‌ته‌ڕ له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره بكات، بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ به‌ند ده‌كرێت و سزای داراییشی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
رۆژنامه‌ی "إخباریه"ی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی بۆ راگه‌یاندنی و ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنی ئیمارات، ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و له به‌شێكیدا هاتووه: "هۆشداری ده‌ده‌ین له‌هه‌ر به‌شداریكردن به قسه و نووسین له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یان هه‌ر ئامرازێكی دیكه، وه‌ك ده‌ربڕینی هاوسۆزی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ، به به‌رهه‌ڵستیكردنی ئیمارات له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، كه ئێستا هه‌ڵوێستی توندی له دژی قه‌ته‌ڕ گرتووه‌ته به‌ر".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و كه‌سه‌ی هاوسۆزی ده‌رده‌بڕێت، ماوه‌ی 3 بۆ 15 ساڵ زیندانی ده‌كرێت و به بڕی 500 هه‌زار درهه‌م (137 هه‌زار دۆلار) سزا ده‌درێت.
وڵاتانی سعوودیه، ئیمارات، به‌حره‌ین و میسر، قه‌ته‌ڕ به هاوكاریكردنی گرووپه تیرۆریستییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا، ده‌وحه ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌و چوار وڵاته عه‌ره‌بییه، ته‌واوی په‌یوه‌ندییه ئابووری و سیاسی و بازرگانییهكانییان له‌گه‌ڵ پهتهڕ پچڕاندووه و سنووره ئاوی و ئاسمانییهكانیشیان به روویدا داخستووه.
له دوایین گۆڕانكارییهكانیشدا، هه‌ریه‌ك له مۆریتانیا و ماڵدیڤ قه‌ته‌ڕیان به هه‌وڵدان بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی تۆمه‌تباركرد، مه‌غریبیش گه‌شتی فڕۆكه‌وانی بۆ قه‌ته‌ڕ راگرت و دواجار ئه‌رده‌نیش ئاستی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی كه‌مكرده‌وه.