رێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێری قه‌ته‌ر و ئێران و قاعیده ئاشكرا ده‌بێت
قه‌ته‌ر بۆ ئازادكردنی 26 كه‌سی خێزانی فه‌رمانڕه‌وای وڵات نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاری داوه‌ته ئێران و گرووپه توندڕه‌وه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "فایننشاڵ تایمز"ـی ئه‌مریكی ئاشكرای كردووه، ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر بڕی یه‌ك ملیار دۆلاری وه‌ك "فیدیه" داوه‌ته به‌رپرسانی هه‌واڵگریی ئێران و گرووپه‌كانی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامانی خێزانی خانه‌واده‌ی فه‌رمانڕه‌وای قه‌ته‌ر كه له عێراق رفێنرابوون ئازاد بكه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه" ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ته‌ر بڕی 700 ملیۆن دۆلاریان داوه‌ته به‌رپرسانی ئێران و رێكخراوه شیعه مه‌زهه‌به‌كان، تا له به‌رامبه‌ردا ئه‌و 26 راوچییه قه‌ته‌رییه ئازاد بكه‌ن كه خه‌ریكی راوه باز بوون و له باشووری عێراق له مانگی 11 ساڵی 2015 له لایه‌ن كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقه‌وه رفێنرابوون".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌وحه له چوارچێوه‌ی هه‌مان رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێردا 200 تا 300 ملیۆن دۆلاری دیكه‌ی داوه‌ته گرووپه توندڕه‌وه‌كان كه له سووریا چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌وانه‌ش "ده‌سته‌ی ته‌حریری شام" كه سه‌ر به رێكخراوی قاعیده‌یه و گرووپی " ئه‌حراری شام". ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داواكاری ئیران بووه تا 50 چه‌كداری شیعه كه له لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه ده‌ستگیركرابوون ئازاد بكرێن".
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه كه پشتی به زانیاریی چالاكوانێكی ئۆپۆزیسیۆنی سووریی به‌ستووه‌و له دانووستاندنه‌كانی نێوان قه‌ته‌ر و گرووپه توندڕه‌وه‌كاندا نێوه‌ندگیریی كردووه ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت پاڵپشتی دارایی قه‌ته‌ر بۆ گرووپه توندڕه‌وه‌كان ئاشكرا بكه‌یت، ئه‌وه دۆسێی گیراوه‌كان بۆ ئه‌و كاره به‌سه" چونكه ئه‌وه ته‌نها كاری له‌و شێوه‌یه نییه له سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی سووریاوه قه‌ته‌ر كردوویه‌تی".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووری رایانگه‌یاندووه كه قه‌ته‌ر رێككه‌وتنی چوار وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌رخستنی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ تاران قۆستووه‌ته‌وه و به‌و كارانه هه‌ستاوه".
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه نووسیوویه‌تی" ئه‌و رێككه‌وتنه ژێربه‌ژیره له مانگی نیسان / ئه‌پرێلی رابردوو كراوه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای له‌و چوار وڵاته به تایبه‌تی سعوودیه كرد بڕیاری پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر بدات".
به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه، فیدیه‌دانی قه‌ته‌ر بۆ ئازادكردنی ده‌ستگیركراوه‌كان سعوودیه‌ی توڕه نه‌كردووه، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی توڕه‌بوونه‌كه‌ی سعوودیه له ده‌وحه گه‌یشتنی ئه‌و دوو لایه‌نه‌یه به رێككه‌وتن".