تا 12ى ئه‌م مانگه لايه‌نه سياسييه‌كان نوێنه‌ريان بۆ ليژنه‌كانى راپرسى ديار ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پیرمام به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پیرمام به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا له 25ـى ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت و له دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئهمڕۆشەوە تا ده‌ستپێكردنی ریفراندۆم كار بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت و هه‌روه‌ها ئاستی بژێوی خه‌ڵك به‌رزبكرێته‌وه. هاوكات ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێكدەھێنرێت، پێویسته تا دوازده‌ی ئه‌م مانگه پارته سیاسیيهكانیش نوێنه‌ری خۆیان بۆ به‌شداریكردن له چه‌ند لێژنهیهكدا دیاری بكه‌ن.