فه‌رمانده‌يه‌كى سوپاى عێراق هۆكارى خاوبوونه‌وه‌ى پێشڕه‌وييه‌كانيان له رۆژئاواى مووسڵ ئاشكرا ده‌كات
ته‌نیا سه‌دا 25ى ماوه گه‌ڕه‌كی زه‌نجیلی له رۆژئاوای مووسڵ له‌لایه‌ن هێزه عێراقیه‌كانه‌وه كۆنترۆڵ بكرێ
K24 – هه‌ولێر:
ته‌نیا سه‌دا 25ى ماوه گه‌ڕه‌كی زه‌نجیلی له رۆژئاوای مووسڵ له‌لایه‌ن هێزه عێراقیه‌كانه‌وه كۆنترۆڵ بكرێ، فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای عێراقیش ده‌ڵێت: ئێمه به‌مه‌به‌ست سستیمان له پێشڕه‌ویه‌كاندا كردووه، بۆئه‌وه‌ی زیان به هاووڵاتیانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه نه‌گات.
هاووڵاتیه‌كی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ش كه به هاوكاری هێزه‌كانی سوپا رزگاركراوه ده‌ڵێت: ماوه‌ی سێ مانگ بوو له‌لایه‌ن داعشه‌وه گه‌مارۆ درابووین و نه‌یانده‌هێشت له‌ماڵه‌وه بێینه ده‌ره‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، شەڕ لە نێوان ھێزە عێراقییەكان و چەكدارانی داعش لە گەڕەكی موسڵی كۆن بەردەوامە، لەلایەكی دیكەوە چەكدارانی داعش بەردەوام فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بەكاردەھێنن بۆ كاری سیخوڕی كە یەكێك لەو فڕۆكانە لە سنووری ھێزە عێراقیەكان دەكەوێتە خوارەوە و كامێرای ئەو فڕۆكەیە دەكەوێتە دەست ئەو ھێزانەوە.
له لايه‌كى ديكه‌وه، دەرباز محەممەد، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 90% ی ئاوارەکانی پارێزگای نەینەوا ناوچەکانیان کۆنترۆڵکراوەتەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئاسایش و سەقامگیری ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵيان. داواشی لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد، لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان هاوکاری عێراق بکات.