ميرى كوه‌يت گه‌يشته ده‌وحه و تره‌مپ پێشنيازێكى بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانى قه‌ته‌ر خسته‌ڕوو
له فڕۆكه‌خانه‌ى ده‌وحه له لايه‌ن ميرى قه‌ته‌ره‌وه شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئالسانى پێشوازى لێكراوه.
K24 – هه‌ولێر:
ميرى كوه‌يت سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح، به مه‌به‌ستى ميانگيرى نێوان قه‌ته‌ر و سعووديه، له ئيماراته‌وه گه‌يشته ده‌وحه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى كوناى كوه‌يتى رايگه‌ياند، ميرى كوه‌يت له فڕۆكه‌خانه‌ى ده‌وحه له لايه‌ن ميرى قه‌ته‌ره‌وه شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئالسانى پێشوازى لێكراوه.
پێشتر ميرى كوه‌يت سه‌ردانى عه‌ره‌بستانى سعوودييه‌ى كرد و دواتر روويكرده دوبه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌واى دوبه‌ى و جێگرى سه‌رۆكى ئيمارات كۆببێته‌وه و هه‌روه‌ها پرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر و وڵاتانى كه‌نداو له‌گه‌ڵ ميرى ئيمارات بخاته به‌ر باس.
ئاژانسه كوهيتييهكه هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كانى ميرى كوه‌يت له سعووديه و ئيمارات رانه‌گه‌ياندووه.
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو هه‌ريه‌ك له سعووديه، ميسر، ئيمارات و به‌حره‌ين په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاند و كوه‌يت و سه‌ڵته‌نه‌ى عهمانيش به بێ ده‌نگى مانه‌وه و داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان له رێگه‌ى ديالۆگه‌وه كرد.
ئه‌و چوار وڵاته‌ى بايكۆتى قه‌ته‌ريان كردووه، 14 رۆژيان بۆ هاووڵاتيانى قه‌ته‌ر ديار كردووه تا ئه‌و وڵاته بهجێبهێڵن.
قه‌ته‌ر تا ئێستا هيچ لێدوانێكى توندى دژى هه‌ڵوێستى ئه‌و وڵاتانه رانه‌گه‌ياندووه.
بڕيار بوو ئێواره‌ى دووشه‌ممه ميرى قه‌ته‌ر وتارێك ئاراسته بكات، به‌ڵام له‌سه‌ر خواستى ميرى كوه‌يت وتاره‌كه‌ى دواخست بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌ت به هه‌وڵى ميانگيرى ميرى كوه‌يت له پێناو چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بدات.
له لايه‌كى ديكه‌وه ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا و ميرى قه‌ته‌ر به ته‌له‌فۆن قسه‌يان له‌گه‌ڵ يه‌ك كردووه و تره‌مپ پێشنيازيكردووه، ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌نداو كه كێشه‌يان هه‌يه له واشنتن كۆببنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان.
سه‌رچاوه‌ى ئه‌م كێشه‌يه ئه‌و كاته هاته ئاراوه كه ئاژانسى هه‌واڵده‌رى قه‌ته‌رى هه‌واڵێكى بڵاوكرده‌وه و تێيدا رايگه‌ياند، ميرى قه‌ته‌ر دژى ئه‌وه‌يه له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ونه شه‌ڕه‌وه و ئێرانى به وڵاتێكى گه‌وره‌ى و خاوه‌ن هه‌ژموون له ناوچه‌كه ناوبرد.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه سعووديه كاردانه‌وه‌ى پيشاندا و قه‌ته‌ريش به ره‌سمى رايگه‌ياند، سايتى ئاژانسه‌كه هاك كراوه.