ئه‌وه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریكا ده‌یكات به خه‌یاڵی شێخ ته‌میم دا نه‌هاتووه
"واشنتن ده‌یه‌وێت سه‌ره‌داوی هه‌موو رووداوه‌كان به رووسیاوه ببه‌ستێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مریكا به ئه‌نقه‌ست له دۆسێی قه‌ته‌ردا رووسیا تاوانبار ده‌كات و له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌یه‌كی رووسی نووسیوویه‌تی" ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵی شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی نه‌بووه، هه‌وڵه‌كانی پشت په‌رده‌ی ئاژانسی ناوه‌ندیی هه‌واڵگری ئه‌مریكا بووه، بۆ تۆمه‌تباركردنی رووسیا به ده‌ست هه‌بوون له ململانێكانی ده‌وحه و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی دیكه‌دا".
له‌وباره‌یه‌وه كه‌ناڵی CNN ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه" لێكۆڵه‌ره ئه‌مریكییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ده‌وحه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن هاككه‌ره رووسه‌كان تا چه‌ند ده‌ستیان له كاروباری ناوچه‌كه‌دا هه‌یه".
له هه‌واڵێكی كه‌ناڵه ئه‌مریكییه‌كه‌دا هاتووه " ئه‌وانه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی قه‌ته‌ر "قنا" یان هاككردوو و لێدوانه‌كانی "شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د" ئه‌میری قه‌ته‌ریان بڵاوكرده‌وه، ئه‌وان یه‌كه‌م كه‌س بوون ئاگره‌كه‌یان له نێوان وڵاتانی عه‌ره‌ب و ده‌وحه‌دا هه‌ڵگیرساندووه".
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی " نیزاڤیسیمایا گازیتا"ـی رووسی كه به‌دواداچوونی بۆ پرسی ده‌ست هه‌بوونی هاككه‌ره رووسه‌كان له هاككردنی ئاژانسه قه‌ته‌رییه‌كه و هه‌ڵمه‌ته‌كانی هیلاری كلینتۆن له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردووه، نووسیوویه‌تی" هه‌واڵگری ئه‌مریكا كه ئاشكرا بوو چۆن ده‌ستیان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی نوێیدا هه‌بووه، به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هه‌ر رووداوێك له جیهان روویدا به گوێره‌ی سیناریۆكانی واشنتن كار بۆ گه‌وره‌كردن و تۆمه‌تباركردن و دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی رووداوه‌كان و به‌ستنه‌وه‌ی به رووسیاوه بكه‌ن".