هەر کەسێک درێسی مێسی بپۆشێت 15 ساڵ زیندانی دەکرێت
لە ئیمارات
k24- هەولێر
دوای ئەوەی ئیمارات و سعودیە و چەندان وڵاتی دیکە پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان لەگەڵ قەتەڕ پچڕاند، ئیمارات بڕیاری داوە هەر هاوڵاتییەک هاوسۆزی خۆی بۆ قەتەڕ پیشان بدات زیندانی بکرێت.
حەـەد شامسی، جێگری گشتی ئیمارات لەبارەی بڕیاری حکومەتی ئیماراتەوە رایگەیاندووە، هەر هاووڵاتییەک لو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاوسۆزی خۆی بۆ قەتەڕ پیشان بدات، یانیش باسی قەتەڕ بکات، ئەوا لە 3 تاکو 15 ساڵ زیندانی دەکرێت و زیاتر لە 500،000 دەرهەمی پێ دەژمێردرێت.
ئەم بڕیارەی حکومەتی ئیمارات لەلایەن رۆژنامەی دێر ستاندەری نەمسایی هەڵقۆزرایەوە و رۆژنامەکە نووسیویەتی 'پێویستە لەم ماوەیە هیچ هاووڵاتییەکی ئیمارات درێسی وەرزی رابردووی بارسێلۆنا و لیۆنێل مێسی بپۆشێت، چونکە کۆمپانیای فڕۆکەوانی قەتەڕ سپۆنسەری یانەکە بوو، ناوی قەتەڕ لەسەر درێسەکەیە و لەوانەیە هەر کەسێک بیپۆشێت زیندانی بکرێت'.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە توانجی زۆر لەم بڕیارەی ئیماراتییەکان دراوە، یەکێک نووسیویەتی ؛ئەم بڕیارە بە دڵی هاندەرانی ریال مەدریدە، چونکە کەس ناتوانێت لەم رۆژانەدا درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت'، یەکێکی دیکەش نووسیویەتی 'ئهەر کەسێک لە ئیمارات درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت خۆفرۆشە، هالا مەدرید'.