سعووديه كه‌ناڵى جه‌زيره‌ى له هۆتێلهكانيشدا قه‌ده‌غه كرد
سزاى هه‌ر كه‌سێك ده‌دات، كه سه‌يرى جه‌زيره بكات.
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزار و كهلهپوورى سعووديه كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵى جه‌زيره‌ى قه‌ته‌رى له ناو هۆتێلهكانيشدا قه‌ده‌غه‌كرد.
ده‌سته‌كه داوايكردووه، سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى جه‌زيره بسڕدرێنه‌وه.
هاوكات سزاى هه‌ر كه‌سێك ده‌دات، كه سه‌يرى جه‌زيره بكات.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه هه‌ر كه‌سێك سه‌يرى جه‌زيره بكات 27 هه‌زار دۆلارى ئه‌مريكايى سزا ده‌درێت.
هه‌روه‌ها له هه‌ر ميوانخانه‌يه‌ك جه‌زيره سه‌ير بكرێت مۆڵه‌تى لێ وه‌رده‌گيرێته‌وه.
پێشتر كه‌ناڵى جه‌زيره رايگه‌ياندبوو، تۆڕه‌كانى و سايت و پێگه‌كانى رووبه‌ڕووى هه‌وڵێكى چڕوپڕى هاككردن بوونه‌ته‌وه.
پێشتريش قه‌ته‌ر رايگه‌ياند، سايتى ئاژانسه‌كه‌ى هاك كراوه و لێيه‌وه هه‌واڵێكى ناڕاست بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه بووه هۆى درووستبوونى قه‌يرانى نێوان قه‌ته‌ر و وڵاتانى كه‌نداو.
به‌و هۆيه‌وه تا ئێستا هه‌شت وڵاتى عه‌ره‌بى په‌يوه‌ندييان به قه‌ته‌ره‌وه پچڕاندووه.