گازپڕۆم: بەرھەمھێنان لە كێڵگە نەوتییەكانی ھەرێمی كوردستان فراوان دەكەین
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی رایگەیاند، ھاوشێوەیەی كۆمپانیای رووسنەفت ھەوڵدەدەین كاری گەڕان و بەرھەمھێنان لە كێڵگە نەوتییەكانی ھەرێمی كوردستاندا فراوان بكەین.
كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، ئێستا لە رێگەی پڕۆژەیەكەوە كار لەسەر ئەوە دەكەین كە ئاستی وەبەرھێنان لە كێڵگە نەوتییەكانی ھەرێمی كوردستان بەرزبكەینەوەو دەست بەگەڕان بكەین وەك چۆن رووسنەفت ئامادەیی خۆی پیشانداوە كاری وەبەرھێنان لەكەرتی نەوتی ھەرێمی كوردستاندا بكات.
گازپڕۆم ئاشكرای كردووە، ئێستا لە 3 پڕۆژەی نەوتی لە ھەێمی كوردستاندا كاری بەرھەمھێنانی نەوت دەكات و ھەروەھا لەسەرەتاوە كاری گەڕان و پێشكنینمان لە ھەرێمی كوردستاندا ئەنجامداوە و ئەمە جگە لەوەی لە كێڵگەی نەوتی بەدرەی عێراقیش رۆژانە 77 ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنین و ھەوڵیش دەدەین ئاستەكە بەرزتر بكەینەوە