كاربه‌ده‌ستێكى قه‌ته‌ر: ئه‌مريكا ئاگرى نێوان قه‌ته‌ر و وڵاتانى كه‌نداو خۆشده‌كات
هه‌ق نييه ئه‌مريكا ده‌سته‌وه‌ستان بێت و سووته‌مه‌نى به ئاگره‌كه‌دا بكات.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى هێڵى ئاسمانى قه‌ته‌ر ئه‌كبه‌ر باكر رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ئاگرى نێوان قه‌ته‌ر و وڵاتانى كه‌نداو خۆشده‌كات.
باكر له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ "CNN Money" گوتى: پێويسته ئه‌مريكا كار بۆ نه‌مانى گه‌مارۆى سه‌ر قه‌ته‌ر بكات.
گوتيشى: هه‌ق نييه ئه‌مريكا ده‌سته‌وه‌ستان بێت و سووته‌مه‌نى به ئاگره‌كه‌دا بكات.
هه‌روه‌ها گوتى: قه‌ته‌ر پابه‌نده به شه‌ڕى دژ به تيرۆر ئيدى بۆچى به ده‌مييه‌وه نايه‌ن.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه سعووديه په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ئاڵۆز بوونه.
له ژێر كاريگه‌رى سعووديه‌دا هه‌ريه‌ك له به‌حره‌ين و ئيمارات و ميسر و چه‌ند وڵاتێكى ديكه په‌يوه‌ندييان به قه‌ته‌ره‌وه پچڕاندووه.
ئه‌و قه‌يرانه كاريگه‌رى له‌سه‌ر هێڵى ئاسمانى قه‌ته‌ر كردووه.
رۆژانه لانيكه‌م 50 گه‌شتى ئاسمانى قه‌ته‌ر هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه.
ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بييانه رێ ناده‌ن فڕۆكه قه‌ته‌رييه‌كان به ئاسمانياندا بفڕن.
ئه‌وه‌ش تێچووى گه‌شته‌كانى قه‌ته‌رى بۆ دوو هێنده به‌رز كردووه‌ته‌وه.