ژنه جوويهك له لاى ديواى بوراق خۆى رووتده‌كاته‌وه
پۆليس رايگه‌ياند، توانيويانه ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ژنه ده‌ستگير بكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
ژنه جوويهك له كاتى ئه‌نجامدانى په‌رستشى جووه‌كان له نزيك ديوارى بوراق خۆى رووتكرده‌وه.
پۆليس رايگه‌ياند، توانيويانه ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ژنه ده‌ستگير بكه‌ن.
ميكى روزنفێڵد، وته‌بێژى پۆليس گوتى: ئه‌و ژنه 32 ساڵه.
گوتيشى: به ته‌واوى خۆى داماڵيوه و جلى له‌به‌ر خۆى نه‌هێشتووه.
پۆليس ئاماژه‌ى دا، مه‌ترسى ئه‌وه هه‌بوو، رووداوه‌كه حاڵه‌تى نه‌خوازراوى لێبكه‌وێته‌وه.
ميكى روزنفێڵد، ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌وه يه‌كه‌مجاره ژنێك له لاى بوراق خۆى رووتده‌كاته‌وه.
ديوارى بوراق ده‌كه‌وێته گۆڕه‌پانى مزگه‌وتى ئه‌قسا له قودسى خۆرهه‌ڵات.
ئيسرائيل له 1967ه‌وه ئه‌و به‌شه‌ى قودسى داگيركردووه.
جووله‌كه‌كان به ديواى بوراق ده‌ڵێن ديوارى گريان.
ئه‌وان بڕوايان وايه رۆمانه‌كان له ساڵى 70ى زاينيى شوێنه‌وارى په‌يكه‌رى سولهيمانيان وێران كردووه و ئه‌و ديوارهش به‌شێكى ئه‌و شوێنهوارهيه.