"عێراق ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەرزكردووەتەوە"

K24 - ھەولێر

رێكخراوی ئۆپێك بڵاویكردەوە، لەمانگی ئایاری رابردوو عێراق رۆژانە زیاتر لە 44 ھەزار بەرمیل نەوتی زیادەی بەرھەمھێناوە.

رێكخراوی ھەناردەی نەوتی لە راپۆرتی مانگانەدا ئاشكرای كرد، سەرەڕای بەرزبوونەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی، لەھەمانكاتدا داواكاری لەسەر نەوتی عێراق بە بەراورد بە ساڵی رابردوو، رووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

ئۆپێك ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراق لەمانگی رابردوو ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی گەیاندووەتەوە 4 ملیۆن و 424 ھەزار بەرمیل نەوت رۆژانەو ھەروەھا بە بەراورد بە ساڵی رابردوو، لەسەرجەم كێڵگە نەوتییە سەرەكییەكان ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەرزكردووەتەوەو لەچوار مانگی سەرەتای ئەمساڵیش نەوتی عێراق  داواكارییەكی زۆر لەسەر بووە.