وەزارەتی گواستنەوە راپۆرتی داھاتی مانگی ئایاری ئاشكراكرد
داھاتی مانگی ئایار گەیشتووەتە 5 ملیار دینار
K24 - ھەولێر
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، داهاتی مانگی ئایاری ساڵی 2017 ئاشكراكرد كە بڕەكەی نزیكەی 5 ملیار دینارە.
وەزارەتی گواستنەوە گەیاندنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە راپۆرتێكدا داهاتی مانگی ئایاری بڵاوكردەوە، كە کۆی تەواوی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی و پۆستە و گەیاندن و گواستنەوەی زەمینی و هێڵی ترام وای لەخۆگرتووە.
لەسەر بڕیاری مولود مراد وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەوەكالەت مانگانە داهاتی سەرجەم بەڕێوبەرایەتیە گشتیەكانی سەر بەم وەزارەتە ئاشكرا دەكرێت.
