تاوه‌ره سوتاوه‌كه ئه‌دیل ده‌گرێنێ
ئه‌دیل رزگاربووانی تاوه‌ره سووتاوه‌كه‌ی له‌نده‌ن له ئامێز ده‌گرێت و دڵیان ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گۆرانیبێژی به ناوبانگی بریتانی "ئه‌دیل" ئێواره‌ی رۆژی چوار شه‌ممه 14/6/2017 له به‌رده‌م تاوه‌ری (Grenfell) بینرا، پاش ئه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كه سووتا و به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ژماره‌یه‌ك له به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر و فۆرمی، وێنه‌كانی "ئه‌دیل"ـیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كاتێك له ده‌وروبه‌ری تاوه‌ره سووتاوه‌كه وه‌ستاوه‌و باوه‌ش به رزگاربوواندا ده‌كات كه نیشته‌جێی ئه‌و تاوه‌ره بڵنده‌ی ناوه‌ڕاستی شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا بوون. ئه‌وانه‌ی شه‌وێكی پڕ ترس و كاره‌ساتباریان له‌و تاوه‌ره گڕگرتووه‌دا بردبووه سه‌ر، له لایه‌ن زۆر كه‌سه‌وه دڵیان دهدرایهوهو یه‌كێك له‌وان ئه‌و گۆرانیبێژه ناوداره بریتانییه بوو.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی زۆر به ئه‌دیل سه‌رسامه ده‌ڵێت " ئه‌و گۆرانیبێژه ناوداره پاڵپشتی مه‌عنه‌وی رزگاربووه‌كانی ده‌كرد، به ناو هه‌موویاندا ده‌گه‌ڕاو له ئامێزی ده‌گرتن".
به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر كاتێك زانیان ئه‌دیل بۆ دڵدانه‌وه‌ی رزگاربووه‌كان چووه‌ته ده‌وروبه‌ری تاوه‌ره‌كه، ده‌ستیانكرد به تویتكردن و یه‌كێك نووسیبووی " "من شانازی به‌و ساده‌یی و خه‌مخۆرییه‌ی تۆوه ده‌كه‌م، زۆر خۆشمده‌وێی ئه‌دیل".
یه‌كێكی دیكه نووسیبووی " له راستیدا ئه‌دیل چووه‌ته لای تاوه‌ری (Grenfell) بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌واڵیك له‌سه‌ر چوونه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌وه به‌ڵگه‌ی راستگۆییهتی، ئه‌دیل شازاده‌یه، من شانازی پێوه ده‌كه‌م".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)