سعوودیه داوایه‌كی ئه‌ردۆغان ره‌تده‌كاته‌وه
به‌رپرسێكی سعوودی: رێگا به توركیا ناده‌ین بنكه‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر خاكی سعوودیه دابمه‌زرێنێ
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی سعوودیه ئه‌مرۆ شه‌ممه 17/6/2017 له زاری به‌رپرسێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه " رێگا به توركیا ناده‌ن بنكه‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر خاكی سعوودیه دابمه‌زرێنێ".
سه‌رچاوه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه كه " شانشینی سعوودیه پێویستی به‌و هه‌نگاوه نییه و هێزه چه‌كداره‌كانی توانا سه‌ربازییه‌كانیان له باشترین ئاستدایه".
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه به ئاژانسی هه‌واڵی وڵاته‌كه‌ی گوتووه " سعوودییه به‌شداری كارای له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یشی هه‌یه، ته‌نانه‌ت له بنكه‌ی ئینجه‌رلیكی توركیاش بۆ جه‌نگی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه به‌شداره".
ئه‌و قسانه‌ی به‌رپرسه سعوودییه‌كه پاش ئه‌و لێدوانه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، هات، كه داوای له‌و وڵاته كردبوو، رێگه‌یان بده‌ن بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان دابمه‌زرێنن".