ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهان بۆ نرخی به‌نزین له ساڵی 2017
K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتی گڵۆباڵ پێترۆل پرایس، ساڵانه به گوێره‌ی نرخی به‌نزین، ریزبه‌ندی وڵاتان بڵاوده‌كاته‌وه و بۆ ساڵێ 2017 ریزبه‌ندی نوێی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی ئه‌و وێبسایته بۆ ساڵی 2017، ڤه‌نزوێلا له هه‌رزانی به‌نزین له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه و یه‌ك لیتر به‌نزین ته‌نها به 0.01 دۆلار، واتا لیترێك به‌نزین به‌رامبه‌ر یه‌ك سه‌نته.
هه‌رێمی هۆنگ كۆنگی چینه، دوایین شوێنه له نرخی به‌نزین و خواری خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه و یه‌ك لیتر به نزین به 1.91 دۆلاره.
به گوێره‌ی ریزبه‌ندییه‌كه، عێراق له پله‌ی 22ه‌مدایه و نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین به 63 سه‌نته.
ریزبه‌ندی 10 وڵاتی یه‌كه‌م، كه به‌نزین تێیدا هه‌رزانه:
1- ڤه‌نزوێلا, 0.01 دۆلار، واتا 1 سه‌نت.
2- سعوودیه، 24 سه‌نت.
3- توركمانستان، 27 سه‌نت.
4- جه‌زائیر، 32 سه‌نت.
5- كوێت، 34 سه‌نت.
6- میسر، 34 سه‌نت.
7- ئێران، 36 سه‌نت.
8- ئیكوادۆر، 39 سه‌نت.
9- به‌حره‌ین، 42 سه‌نت.
10- قه‌ته‌ڕ، 45 سه‌نت.
ریزبه‌ندی 10 وڵات، كه نرخی به‌نزین تێیدا به‌رزه:
1- هه‌رێمی هۆنگ كۆنگی چین، 1 دۆلار و 91 سه‌نت.
2- نه‌رویج، 1.83 دۆلار، وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت.
3- ئایسلاند 1.82 دۆلار.
4- ئیسرائیل، 1.71 دۆلار.
5- مۆناكۆ، 1.68 دۆلار.
6- هۆڵه‌ندا، 1.68 دۆلار.
7- ئیتاڵیا، 1.65 دۆلار.
8- یۆنان، 1.64 دۆلار.
9- ئۆرۆگوای، 1.60 دۆلار.
10- دانیمارك، 1.59 دۆلار.