خۆزێ مۆرینهۆش بە خۆدزینەوەی لە باجدان تۆماتبار دەکرێت

لە ئیسپانیا

K24- هەولێر

خۆزی مۆرینهۆ، بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی قوربانییەکی دیکەی دەستی باجدانە و ئەویش بە خۆدزینەوەی لە باجدان تۆمەتبار دەکرێت.

داوکاری گشتی ئیسپانیا دوای تۆمەتبارکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە خۆدزینەوەی لە باجدان، ئەمجارەیان خۆزی مۆرینهۆی راهێنەری پێشووی ریال مەدریدی بەوە تۆمەتبارکردووە، لە سەردەمی کارکردنی لە ئیسپانیا لە ساڵانی 2011-2012 خۆی لە دانی 3.3 ملیۆن یۆرۆ دزیوەتەوە.

پێشتر هەر لە ئیسپانیا ساندۆر رۆسێلی سەرۆکی پێشووی بارسێلۆنا، خاڤیێر تیباسی سەرپەرشتیاری لالیگا، نێیمار داسێلڤا و لیۆنێل مێسیش بە خۆدزینەوەیان لە باجدان تۆمەتبارکراون.