کەناڵێکی سعودی دەیەوێت کۆتایی بە 'قۆرخکارییەکان'ی BeinSports بهێنێت

پلانی خۆی ئاشکرا دەکات

K24- هەولێر
بەفەرمی تۆڕی میدیایی وەرزشی FBS لە میسر دەستی بە پەخشکرد و چاوەڕێ دەکرێت ئەم کەناڵە کە لەلایەن سعودیەوە خاوەندارییەتی دەکرێت، رکابەری کەناڵەکانی بە BeinSportsی قەتەری بکات و کۆتایی بە 'قۆرخکارییەکان'ی ئەم کەناڵە بهێنێت.
دوای ئەوەی چەند وڵاتێکی عەرەبی کڕین و فرۆشتنی BeinSportsیان لە وڵاتەکانیان قەدەخەکرد، دەسەڵاتدارانی سعودیە بڕیاریان دا تۆڕێکی میدیایی وەرزشی دروست بکەن، بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی میدیا وەرزشییە قەتەرییەکە.کەناڵی FBS Sports لەسەر مانگی دەستکردی عەرەبسات بە فریکوێنسی 11977 v 27500 دەستی بە پەخشکردووە و لە سەرەتادا پێنج کەناڵ یارییەکانی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا دەگوازنەوە.
لەوانەیە بەمزووانە کەناڵەکانی BeinSports لەسەر مانگی دەستکردی عەرەبسات و نایلسات نەمێنێت، کە دەسەلاتدارانی سعودیە و میسر لەسەری زاڵن.
 
 
ئامانج و پلانی FBS بۆ رکانەریکردنی BeinSports
بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا سعودییەکان، FBS دەیەوێت سەرجەم چاڵاکییە وەرزشییە جیهانییەکان رووماڵ بکات و بگوازێتەوە، کە لە 10 وڵاتی عەرەبییەوە کارمەدنی وەرگرتووە و دەیەوێت مافی پەخشکردنی مۆندیالی 2018 و 2022 بکڕێتەوە، لەسەر ئاستی کیشوەرەکانیش FBS دەیەوێت مافی پەخشی جامی نەتەوەکانی ئەفریکا و ئاسیا، خولی یانە پاڵەڵەوانەکان و جامی ئاسیا و ئەفریکا بکڕێتەوە و یارییەکانی ئەم چوار پاڵەوانیەتییەش وەشان بکات.
کەناڵە سعودییەکە دەیەوێت چامپیۆنزلیگیش بکڕێتەوە و پەخشکردنی ئەم خولەش لە کەناڵە مۆرەکە بباتەوە، کە بە گوێرەی هەواڵەکانی میدیا سعودییەکان، خاوەنی کەناڵەکە دەیەوێت کەناڵەکە بەخۆڕایی بێت و ئەگەر سەرپەرشتیارانی خول و پاڵەوانیەتییەکان رێگر نەبن، بەنیازن بەخۆڕایی خول و پاڵەوانیەتییەکان بۆ بینەرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریکا پەخش بکەن.