هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی سووریای خسته خواره‌وه
فڕۆكه‌كه درووستكراوی وڵاتی ئێرانه
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، رایده‌گه‌یه‌نێت، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی سوپای سووریایان خستووه‌ته خواره‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه، پێشتر ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه به بۆمبێك بۆردومانی كردوون، به‌ڵام بۆمبه‌كه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكان، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكی ئێف 15، له نزیك ئه‌و ناوچه‌یه خراوه‌ته خواره‌وه، كه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا تێدا جێگیركراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه، له جۆری شاهید 129 بووه و درووستكراوی وڵاتی ئێرانه.