دۆلار رێڕه‌وی فه‌رمانڕه‌وایی شانشینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه ده‌گۆڕێ
زانیاری نه‌بیستراو له‌سه‌ر گۆڕانكاریی پۆستی شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
كه‌س نازانێت له پشت په‌رده‌وه چی روویداوه‌و "محه‌مه‌د بن نایف" شازاده‌ی جێ‌نشین چۆن رازی بووه پێگه‌كه‌ی بۆ ئامۆزاكه‌ی خۆی "محه‌مه‌د بن سه‌لمان" كوڕی شا سه‌لمانی پاشای سعوودیه جێبهێڵێت. به‌ڵام كه‌سانێك هه‌بوون پێش نزیكه‌ی مانگێك له روودانی ئه‌و پلانه‌یان ئاشكرا كردبوو، رۆژی چوار شه‌ممه 21/6/2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه كه " شازاده محه‌مه‌د بن نایف" به‌رامبه‌ر 100 ملیار دۆلار و موڵك و سامانێكی زۆر له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بووه".
هه‌ژمارێكی تایبه‌ت له سه‌ر پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به ناوی "سه‌رده‌مێكی نوێ" نووسیوویه‌تی " پێشبینی ده‌كرێت بن نایف وڵات جێبهێڵێت و بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بژی، بن سه‌لمان ئه‌و داواكارییه‌ی له كاتی دانووستاندن لێكردووه، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامی كۆتایی له ئامۆزاكه‌ی وه‌رنه‌گرتووه".
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی خانه‌واده‌ی فه‌رمانڕه‌وای سعوودیه "سه‌رده‌می نوێ" نووسیوویه‌تی" خاڵه لاوازه‌كانی خێزانه‌كه رێگر بووه له‌وه‌ی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك بنوێنن و وه‌ك ته‌ماشاكار ماونه‌ته‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت بن سه‌لمان به ده‌ستێكی ئاسنین له هه‌ر كه‌سێك بدات گه‌ر نه‌یاریی بنوێنێت".
قبول بن نايف التنحي عن منصب ولي العهد كانت لقا‌ء عرض مالي عملاق، 100 مليار دولار نقداً ومثلها أصول في داخل وخارج البلد
— العهد الجديد (@Ahdjadid) 21 June 2017
#اوامر_ملكيه
هه‌ژماره‌كه ئه‌وه‌ی به بیری فۆڵۆوه‌ره‌كانی هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌وان پێش مانگێك زانیاری وردیان له‌سه‌ر ململانێكانی نێوان بن نایف و بن سه‌لمان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ورده‌كارییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی بن سه‌لمان بۆ پێگه‌ی شازاده‌ی جێنشینیان باسكردووه، كه سه‌ره‌نجام ململانێكه له به‌رژه‌وه‌ندی بن سه‌لمان شكاوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و تویتانه‌ی رۆژی 26/5/2017 واتا پێش نزیكه‌ی مانگێك بڵاویانكردووه‌ته‌و‌ه، ئه‌وه‌یان ئاشكراكردبوو كه "محه‌مه‌د بن نایف" ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه ده‌ستبه‌رداری پێگه‌ی شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه ببێت، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا بڕه پاره‌یه‌كی قه‌به‌ی وه‌رگرتووه، جیا له‌وه‌ی بڕێكی زۆری به نه‌قدی وه‌رگرتووه، موڵك و سامانێكی زۆریشیان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێداوه".

سه‌رده‌می نوێ نووسیوویه‌تی" ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا "دۆناڵد تره‌مپ" هاتووه‌ته شانشینه‌كه‌یان، محه‌مه‌د بن سه‌لمان دانووستانی له‌گه‌ڵ بن نایفی ئامۆزای كردووه، هه‌ر ئه‌و كاته بن سه‌لمان پێشنیازی ئه‌و پاره و سامانه زۆره‌ی بۆ ئامۆزاكه‌ی كردووه‌و ئه‌ویش قبوڵی كردووه".
هه‌ر چه‌نده ئه‌و گۆڕانكاریانه له پێگه‌ی شازاده‌ی جێ‌نشین كرا‌و پێشبینییه‌كانی ئه‌و هه‌ژماره كۆمه‌ڵایه‌تییه (سه‌رده‌می نوێ) راست ده‌رچووه، به‌ڵام تا ئێستا زانیارییه‌كانیان ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره قه‌به‌یه به‌رامبه‌ر وازهێنانی بن نایف پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.