ئێران: له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سعووديه ناترسين چونكه كوڕى سه‌لمان بوێرى نييه
قه‌ته‌ر به‌هێزترين وڵاتى عه‌ره‌بييه له رووى ئابوورييه‌وه و هه‌رچى سعووديه‌يه له لايه‌ن ده‌سته‌يه‌ك خه‌ڵكى بێ ئه‌زموونه‌وه له سياسه‌تدا به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكارى راگه‌ياندن و رۆشنبيرى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران حه‌ميد ره‌زا مقه‌ده‌م فه‌ر، رايگه‌ياند، ئێران ترسى له هه‌ڵگيرسانى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان نييه، چونكه جێنشينه نوێيه‌كى سعووديه بوێرى شه‌ڕى نييه.
مير محه‌ممه‌دى كوڕى سه‌لمان به‌م دواييانه كرايه جێنشينى سعوودييه و ئه‌و ميره به ئه‌ندێشه توندڕه‌وه‌كانى ده‌ناسرێت و ئێرانيش له‌و بڕوايه‌دايه، ئه‌و توندڕه‌وييه‌ى محه‌ممه‌د بن سه‌لمان خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى سعوودييه‌كان ناكات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى سوپاى پاسداران روونيشيكرده‌وه، كێشه‌ى نێوان رياز و ده‌وحه بووه هۆى لاوازكردنى ئه‌و هه‌وڵه‌ى تره‌مپ داى له پێناو دژايه‌تيكردنى ئێران و له برى ئه‌وه‌ى هاوپه‌يمانێتييه نوێيه‌كه‌يان فراوانتر بێت كه‌چى بچووكتر بوويه‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، قه‌ته‌ر به‌هێزترين وڵاتى عه‌ره‌بييه له رووى ئابوورييه‌وه و هه‌رچى سعووديه‌يه له لايه‌ن ده‌سته‌يه‌ك خه‌ڵكى بێ ئه‌زموونه‌وه له سياسه‌تدا به‌ڕێوه‌ده‌برێت.