پادشاى سعووديه به فه‌رمانێك رێچكه‌ى دانانى جێنشينه‌كانى گۆڕى
جێنشينه نوێيه‌كه‌ى سعووديه بۆى نييه كوڕه‌كانى له داهاتوودا بكاته جێنشين
K24 – هه‌ولێر:
پادشاى عه‌ره‌بستانى سعووديه سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زيز، رۆژى 21ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017، فه‌رمانێكى پادشايانه‌ى ده‌ركرد و تێيدا بڕياريدا سيستمى بنچينه‌يى حوكمدارێتى له عه‌ره‌بستان له باره‌ى پادشا و جێنشينه‌كه‌يه‌وه بگۆڕێت.
فه‌رمانه نوێيه‌كه محه‌ممه‌د بن سه‌لمانى وه‌ك جێنشين دياريكرد، له جێگه‌ى مير محه‌ممه‌د بن نايف و ناوبراوى له پۆسته‌كه‌ى به‌خشى.
له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه، ده‌سه‌ڵات له ده‌ست نه‌وه‌كانى دامه‌زرێنه‌رى سعووديه ده‌بێت و به‌يعه‌ت به گونجاوترينيان ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست و له هه‌مانكاتدا ده‌سه‌ڵاتى جێنشينى ده‌درێته يه‌كێك له لقه‌كانى نه‌وه‌ى پادشاى دامه‌زرێنه‌ر.
فه‌رمانه‌كه پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، كه نابێت پادشا و جێنشين له يه‌ك لقى بنه‌ماڵه‌ى پادشاى دامه‌زرێنه‌ر بن.
هه‌ر به گوێره‌ى گۆڕانكارييه‌كان ئه‌گه‌ر پادشاى داهاتووى عه‌ره‌بستان له بنه‌ماڵه‌ى پادشاى دامه‌زرێنه‌ر نه‌بێت و له نه‌وه‌كانى بێت، ئه‌وا؛ جێنشين ده‌بێت له لقێكى ديكه‌ى نه‌وه‌كانى پادشا عه‌بدولعه‌زيزى دامه‌زرێنه‌ر بێت و نابێت كوڕى خۆى بكاته جێنشين.
به‌و پێيه ئه‌گه‌ر مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، كه ئێستا جێنشينه ده‌سه‌ڵاتى پادشايى گرته ده‌ست له داهاتوودا، ناتوانێت جێنشين له كوڕه‌كانى ديار بكات و ده‌بێت جێنشين له لقێكى ديكه‌ى بنه‌ماڵه‌كه‌يان ديار بكات، به تايبه‌تى برازاكانى.
دوێنێ چوارشه‌ممه پادشاى عه‌ره‌بستان فه‌رمانێكى ده‌ركرد و به گوێره‌ى فه‌ره‌مانه‌كه كوڕه‌كه‌ى خۆى مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمانى كرده جێنشين و محه‌ممه‌د بن نايفى له پۆسته‌كه‌ى دوورخسته‌وه و داوايكرد، به‌يعه‌ت به جێنشين بدرێت.