گۆڕانكارى گه‌وره له سعووديه به‌ڕێوه‌يه و پادشا ده‌ستبه‌ردارى ده‌سه‌ڵات بۆ كوڕه‌كه‌ى ده‌بێت
مير محه‌ممه‌د كوڕى پاشا سه‌لمانه و ته‌مه‌نى 31 ساڵه و ده‌سه‌ڵاتێكى فراوانى له‌سه‌ر كه‌رته‌كانى به‌رگرى و وزه و ئابوورى هه‌يه.
K24 – هه‌ولێر:
دواى دوو ساڵ ململانێ له‌گه‌ڵ كه‌سى دووه‌مى ده‌وڵه‌تدا، سه‌ره‌نجام مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان توانى به‌سه‌ر ركابهرهكهيدا زاڵ بێت و ببێته جێنشينى سعووديه.
مير محه‌ممه‌د كوڕى پاشا سه‌لمانه و ته‌مه‌نى 31 ساڵه و ده‌سه‌ڵاتێكى فراوانى له‌سه‌ر كه‌رته‌كانى به‌رگرى و وزه و ئابوورى هه‌يه.
ته‌نانه‌ت هه‌رچه‌نده ئامۆزاكه‌ى مير محه‌ممه‌د بن نايفى ته‌مه‌ن 57 ساڵ جێنشين بوو، به‌ڵام محه‌ممه‌د سه‌لمان هه‌مه‌كاره بوو.
ململانێى ئه‌و دوو ميره رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو كۆتايى هات به هۆى ئه‌وه‌ى سه‌لمان پادشا كوڕه‌كه‌ى خۆى كرده جێنشين.
مير محه‌ممه‌د نايفى ئامۆزاى له پۆستى جێنشينى و وه‌زيرى ناوخۆ به‌خشرا.
سه‌ره‌ڕاى لێسه‌ندنه‌وه‌ى پۆسته‌كانى مير نايف يه‌كه‌مى ئه‌و كه‌سانه بوو به ئاشكرا به‌يعه‌تى دايه مير محه‌ممه‌د.
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌وانه هێشتا پرسيارى ئه‌وه ده‌كرێت، مير محه‌ممه‌د چۆن گه‌يشته ئه‌وه‌ى به‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتى قايم بكات.
له ناو كۆشكى ده‌سه‌ڵاتدارێتى عه‌ره‌بستاندا هه‌رچه‌نده ململانێ هه‌بێت، به‌ڵام دنياى رۆشن نابينێت و له تاريكيدا دهيهێڵنهوه.
گريگۆرى جۆس، شاره‌زا له كاروبارى كه‌نداو له زانكۆى ته‌كساس ئه‌ى ئاند ئێم، ده‌ڵێت: ده‌زانين رهشبينييهك هه‌يه، به‌ڵام هه‌مووان بێده‌نگيان هه‌ڵبژاردووه.
له رابردوودا عه‌بدولعه‌زيز پاشاى دامه‌زرێنه‌رى سعوديه له 1932دا ده‌سه‌ڵاتى دامه‌زراند، 45 كوڕى هه‌بوو. تا كاتێك كۆچى دواييكرد له 1953دا شه‌ش له كوڕه‌كانى حوكمى وڵاتيان كرد.
پادشاى داهاتووى سعووديه ده‌بێت يه‌كه‌م پادشاى نه‌وه‌ى نوێى ده‌سه‌ڵات.
تا ئێستا له سعووديه رێسايهكى دياريكراو نييه بۆ هه‌ڵبژاردنى يه‌كێك له كوڕ و نه‌وه‌كان بۆ وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵاتى پادشايى.
ئێستا سه‌لمان پادشاى عه‌ره‌بستان ته‌مه‌نى له هه‌شتاكانه و ده‌يه‌وێت ده‌ستبه‌ردارى پۆستى پادشايه‌تى ببێت.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت سه‌لمان پاشا مير محه‌ممه‌دى كوڕى بكاته پادشا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌يه ئه‌نجامدرا، ئه‌وا يه‌كه‌م پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له نێوان نه‌وه‌كاندا له ماوه‌ى 64 ساڵدا به بێ ململانێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مهئمون فه‌ندى شاره‌زاى كاروبارى عه‌ره‌بى و نيشته‌جێى له‌نده‌ن له‌و بڕوايه‌دايه، پادشا سه‌لمان ده‌يه‌وێت تا له ژياندايه ده‌سه‌ڵات راده‌ستى كوڕه‌كه‌ى بكات.
لابردنى مير محه‌ممه‌د بن نايف كه يه‌كێك بوو له به‌هێزترين خشته‌كانى بنه‌ماڵه و كوڕى برا گه‌وره‌ى سه‌لمان پادشا بوو، ئاماژه‌يه بۆ رێگه خۆشكردن بۆ ئه‌و كاره.
جێگره‌وه‌ى مير محه‌ممه‌د بن نايف له وه‌زاره‌تى ناوخۆ، يه‌كێك له كوڕهكانييهتى كه ته‌مه‌نى 33 ساڵه.
شاره‌زايان ده‌ڵێن: وه‌زيرى نوێى ناوخۆ شاره‌زايى نييه و تۆڕى پهيوهندييهكانيشى زۆر به‌رته‌سكه.
هه‌رچه‌نده كێبڕكێ بۆ وه‌رگرتنى عه‌رش هه‌يه، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى مير محه‌ممه‌د بن نايف به‌يعه‌تى دايه مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان وه‌ك وه‌لى عه‌هد، ئيدى هيچ ده‌رفه‌تێك بۆ كێبڕكێ نه‌ماوه‌ته‌وه.
چاودێرێكى سعوودى راى وايه يارييه‌كه ته‌واو بووه، چونكه ته‌نيا محه‌ممه‌د بن نايف دهيتوانى به‌ره‌نگارى بنوێنێت و مادام ئه‌و رازى بوو، هيچ مانايه‌ك بۆ نه‌يارێتى هه‌ريه‌ك له ميرهكان خالد بن سوڵتان و متعب بن عه‌بدوڵڵاى پاشاى پێشووى وڵات نامێنێته‌وه.
ئه‌وه‌شى وتووه: كه بنه‌ماڵى سعوود هيچ كاتێك بۆ يه‌كلا كردنه‌وه‌ى كێشه‌كانيان په‌نا بۆ به‌كارهێنانى توندوتيژى نابه‌ن.
پاشا سه‌لمان هه‌ر له ئێستاوه نه‌ياره چاوه‌ڕوانكراوه‌كانى كوڕه‌كه‌ى دوور خستوونه‌ته‌وه و كه‌سانى ته‌كنۆكراتى هێناونه‌ته پێشه‌وه.
متعب، فه‌رمانده‌ى پاسه‌وانى نيشتيمانييه كه ژماره‌يان 100 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
ديپلۆماتكارێكى خۆرئاوايى له‌و بڕوايه‌دايه، مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان ئه‌و هێزه ده‌خاته ژێر فه‌رمانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌واوى مير متعب په‌راوێز بخرێت.