هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ كوژرانی به‌غدادی نییه
"ھیچ كاریگەرییەكی لە شەڕی رەققە و موسڵ نەماوە"
K24 - ھەولێر
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگەیاند ئه‌وان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان له‌به‌رده‌ست نییه، بیسه‌لمێنێت ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژراوه یانیش له ژیاندا ماوه.
رایان دیلۆن گوته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كرد كه ئه‌وان تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان له‌به‌رده‌ست نییه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌كه‌ن، به‌ڵام گوته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گوتیشی به‌غدادی ئێستا هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها رایان دیلن گوتیشی، ئه‌گه‌ر به‌غدادی له‌ژیانیشدا مابێت، ئه‌و هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كانی موسڵ و ره‌ققه نه‌ماوه.