توركيا: وه‌ڵامى توندى يه‌په‌گه ده‌ده‌ينه‌وه
وڵاته‌كه‌ى له ئاست هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى يه‌په‌گه بێوه‌ڵام نابێت
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا نو‌عمان قورتولموش رايگه‌ياند، توركيا وه‌ڵامى هه‌ر بۆردومانێكى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) ده‌داته‌وه.
جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئه‌وه‌شى گوت: وڵاته‌كه‌ى له ئاست هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى يه‌په‌گه بێوه‌ڵام نابێت.
ئه‌و كاربه‌ده‌سته باڵايه‌ى توركيا ئه‌وه‌شى گوت: شه‌وى سێشه‌ممه تۆپخانه‌كانى توركيا به توندى بۆردومانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ليان كردووه.
قورتولموش، جارێكى ديكه ره‌تيكرده‌وه وڵاته‌كه‌ى به‌و بڕياره‌ى ئه‌مريكا رازيبێت كه بۆ پڕچه‌ككردنى هێزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل داويه‌تى و هاوكارييان ده‌كات.