قه‌ته‌ر: ناتوانين مه‌رجى چوار وڵاته‌كه جێبه‌جێ بكه‌ين
واده‌ی جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كان ئه‌مڕۆ كۆتایی هات
K24 – هه‌ولێر:
ده‌وڵه‌تى قه‌ته‌ر رايگه‌ياند، ئاماده‌يه له باره‌ى پرسه رهواكانهوه دانووستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌نداو بكات.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه سعووديه، به‌حره‌ين، ئيمارات و ميسر په‌يوه‌ندييان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاندووه.
ئه‌و وڵاتانه ده‌ڵێن قه‌ته‌ر په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌يه.
چوار وڵاته‌كه‌ى كه‌نداو، 13 مه‌رجيان به‌سه‌ر قه‌ته‌ردا سه‌پاندووه.
ئه‌و وڵاتانه ماوه‌ى 10 رۆژ مۆڵهتيان دابووه قه‌ته‌ر بۆ جێبه‌جێكردنى مهرجهكانيان.
ئه‌و مه‌رجانه له ئاستى نێوده‌وڵه‌تييدا به مه‌رجى ئيستفزازى و نالۆژيكى وهسفكرابوون. وه‌ك ئه‌وه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياندبوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017، ئه‌و واده‌يه ته‌واو ده‌بێت كه چوار وڵاته‌كه بۆ قه‌ته‌ريان دياركردبوو.
محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئالثانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر رايگه‌ياند، ده‌وحه ئاماده‌يه دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه بكات له باره‌ى ئه‌و پرسانه‌ى كه رهوايهتيان هه‌يه.
گوتيشى: هه‌ندێك له مه‌رجى دراوسێكانمان لۆژيكيانه نيين.
ئه‌و وه‌زيره له به‌ياننامه‌يه‌كدا روونيشيكرده‌وه، قه‌ته‌ر ناتوانێت په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێت ده‌وڵه‌تى ئيسلامى و قاعيده و حزبوڵڵاى لوبنان بپچڕێنێت، چونكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى نييه.
هه‌روه‌ها گوتى: ناتوانرێت هيچ نوێنه‌رێكى سوپاى پاسداران ده‌ربكرێت، چونكه هيچ نوێنه‌رێكى ئه‌و سوپايه له قه‌ته‌ردا نييه.