باڵيۆزى سعووديه له ئه‌نقه‌ره: سه‌ربازگه‌ى توركيا له قه‌ته‌ر كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات
هه‌ندێك وڵاتى هه‌رێمايه‌تى به هه‌ڵه‌داچوونه ئه‌گه‌ر وابزانن به ده‌ستتێوه‌ردانى ئه‌وان ئه‌و كێشه‌يه چاره‌سه‌ر ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزى سعووديه له ئه‌نقه‌ره وه‌ليد خه‌ريجى، رايگه‌ياند، پێويسته توركيا له باره‌ى كێشه‌ى نێوان سعووديه و قه‌ته‌ره‌وه هه‌ڵوێستێكى بێلايه‌نانه‌ى هه‌بێت و ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازى له ناوچه‌كه ره‌وشه‌كه چاره‌سه‌ر ناكات.
باڵيۆزى سعووديه له ئه‌نقه‌ره به رۆژنامه‌ى ده‌يلى سه‌باحى توركى راگه‌ياند، داواكارى چوار وڵاته‌كه بۆ كۆتايهێنان به هاوكارى تيرۆر له لايه‌ن قه‌ته‌ره‌وه سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵات نييه به‌سه‌ريدا به‌ڵكو له پێناو پاراستنى ئاسايشى ئه‌و وڵاته‌يه.
گوتيشى: هه‌ندێك وڵاتى هه‌رێمايه‌تى به هه‌ڵه‌داچوونه ئه‌گه‌ر وابزانن به ده‌ستتێوه‌ردانى ئه‌وان ئه‌و كێشه‌يه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ئه‌وه‌شى گوت: سعوديه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كات، وڵاتانى هه‌رێمايه‌تى رێزى ئه‌و سيستمه هه‌رێمايه‌تييه بگرن كه ئێستا كارى پێده‌كرێت و ده‌سته‌به‌رى چاره‌سه‌رى هه‌ر كێشه‌يه‌ك ده‌كات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دانانى بنكه‌ى سه‌ربازى توركيا له قه‌ته‌ر ده‌بێته هۆى ئاڵۆزبوونى زياترى كێشه‌كان له برى چاره‌سه‌ركردن.
باڵيۆزى عه‌ره‌بستان له ئه‌نقه‌ره باسى له‌وه‌شكرد، توركيا ئه‌گه‌ر به‌و جۆره لايه‌نگرى ده‌وحه بێت، ئيدى ناكرێت وه‌ك نێوه‌ندگيريش مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت و ناردنى تانك و زرێپۆشى سه‌ربازيش بۆ قه‌ته‌ر ئاماژه‌يه به ئاراسته‌كردنى كێشه‌كان به‌ره‌و گرژى زياتر.